Accessibility links

سه‌ربه‌ست له‌زگین: جارێ هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ زینی وه‌رتێ


به‌ڕێز -سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی داواكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ (زینی وه‌رتێ) ده‌ڵێت" جارێ هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا به‌ ئاڵای حیزبه‌وه‌ (ئاڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) هاتونه‌ته‌ زینی وه‌رتێ به‌ ڕاستی گرفتێكه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌گه‌وره‌یی ده‌ربكه‌وێت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه‌ كرا، كاتێك هێزه‌كه‌ی حه‌فتا- ی یه‌كێتی جوڵه‌ی پێكرا بۆ زینی وه‌رتێ نه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و نه‌ وه‌زاره‌ت وه‌ نه‌ حكومه‌تی هه‌رێمش ئاگادار نه‌بوون، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ له‌ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه‌) ده‌گرێت و ده‌ڵێت"په‌كه‌كه‌ ئه‌و مافه‌ به‌خۆی ده‌دات به‌ هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵێ نابێت ئێوه‌ لێره‌ دا جێگیر ببن ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌و په‌نده‌ كوردییه‌ كه‌ ده‌ڵێ "مرۆڤ له‌ماڵی خۆی بێت وماڵه‌كه‌ی لێ حه‌رام بێت، به‌ڵام ئیتر هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌كوردستان زۆرن، بوونی ئه‌وان له‌هه‌رێم ده‌مێكه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌."

" به‌قسه‌ و داواكاری كه‌س پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی وته‌كانی (هادی عامری) سه‌باره‌ت به‌چه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عیراق ده‌ڵێت" باره‌گای بارزانی-ئه‌م وتانه‌ی ڕه‌تكربوه‌وه‌ پێشتر، وه‌ ئێمه‌ش له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م قسانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ ناكرێت پێشمه‌رگه‌ به‌راورد بكرێت به‌ حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند ساڵێكه‌ دروست بووه‌ و دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ش موڵكی هیچ حیزبێك نیه‌ مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه‌، به‌قسه‌ی كه‌س پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌، ده‌كرێت ڕێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر دۆخی پێشمه‌رگه‌، له‌ده‌ستوری عیراقیش به‌ڕوونی له‌ مادده‌ 121 دان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نراوه‌ كه‌سنوره‌كانی هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان بپارێزێت، زۆرجار گوێبیستی ئه‌م لێدوانانه‌ ده‌بین به‌ڵام واقع جیاوازه‌ و شتێكی تره‌ هه‌ر واقع شتێكی تر به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت."

سه‌ربه‌ست له‌زگین ده‌شڵێت" هێزێكی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ كه‌ده‌ستور دانی پێداناوه‌ هه‌رگیز به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و گروپانه‌ی دوێنێ دروست بوون، "هه‌زار و یه‌ك ناوییان" هه‌یه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری فتوای مه‌لا و ئه‌ملاولادان."

وتیشی" له‌ 2003 دا كه‌ ڕژێمی به‌عس ڕووخا هه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراقی ده‌پاراست وه‌ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و هه‌رێمێكی ده‌ستوریه‌ له‌عێراقدا و مافی پێشمه‌رگه‌ش پارێزراوه‌ له‌ده‌ستوری عێراقدا، ده‌كرێ له‌سه‌ر بابه‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بكرێت. پێم وایه‌ هادی عامری ئه‌وه‌ بۆچوونی خۆیه‌تی."

" ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ خاوه‌ن له‌شكرێكی یه‌كگرتوو "

"له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی هه‌یه‌ وه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازیه‌ زۆر خاڵ و بابه‌ت په‌یوه‌ندیدارن به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌یان بكرێت وه‌ بكرێنه‌ هێزێكی یه‌كگرتوو، ئه‌م هه‌وڵانه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.ئێستا چوارده‌ لیوای هاوبه‌شمان هه‌ن سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن ئێستاش وڵاتانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لیان هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئیش ده‌كه‌ن كه‌ هێزێكی یه‌كگرتوو و پڕۆفیشناڵ و مه‌شق پێكراو له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت وه‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ خاوه‌ن له‌شكرێكی یه‌كگرتوو ." بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وای وت"

"كێشه‌كه‌ی زینی وه‌رتێ "


سه‌ربه‌ست له‌زگین له‌باره‌ی كێشه‌كه‌ی ناوچه‌ی (زینی وه‌رتێ) ده‌ڵێت" له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی بۆ ئه‌وه‌ی سنوره‌كان بپارێزرێن له‌و شوێنانه‌ی كه‌ خه‌ڵك به‌ قاچاغ ده‌هاتن واته‌ له‌به‌ر ئه‌و ڕێكارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتبووییه‌ به‌ر ، وه‌ لیژنه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داوایان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆكردبوو كه‌ هه‌ندێك بازگه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابنێن له‌و شوێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كۆنتڕۆڵی په‌تای كۆرۆنا بكه‌ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ كرد و داوایان لێكردن كه‌ هێزێك بنێرنه‌ ئه‌وێ (زینی وه‌رتێ) ئه‌و به‌تالیۆنه‌ی چۆته‌ ئه‌وێ هه‌ر له‌ یه‌كێتی بووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ براده‌رانی یه‌كێتی زۆر گه‌وره‌یان كرد، یه‌كسه‌ر هێزێكی یه‌كه‌ی 70 هاتوون و ئاڵای یه‌كێتیان هه‌ڵكرد و جوڵه‌ی پێكراو بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ پاشان له‌ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت، په‌كه‌كه‌ش هاته‌ نزیكی ئه‌و هێزه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌."

"په‌كه‌كه‌ ئه‌و مافه‌ به‌خۆی ده‌دات به‌ هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵێ نابێت ئێوه‌ لێره‌ دا جێگیر ببن ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌و په‌نده‌ كوردییه‌ كه‌ ده‌ڵێ "ئینسان له‌ماڵی خۆی بێت وماڵه‌كه‌ی لێ حه‌رام بێت"

"پێشتریش گونده‌كانی ئه‌وێ و ئوتومبیل سوتێنراوه‌ و خه‌ڵكێكی زۆر برینداربوون چونكه‌ به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌یه‌ "له‌ قه‌ندیل" تا به‌ ئازادی خۆیان هاتوچۆ بكه‌ن، به‌داخه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌و حه‌قه‌ به‌خۆی ده‌دات كه‌ به‌ هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵێ نابێت ئێوه‌ لێره‌ دا جێگیر ببن ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌و په‌نده‌ كوردییه‌ كه‌ ده‌ڵێ "ئینسان له‌ماڵی خۆی بێت وماڵه‌كه‌ی لێ حه‌رام بێت" . پاش ئه‌و بۆردومانانه‌ی كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌، باره‌گای په‌كه‌كه‌ نه‌ما له‌وێ."سه‌ربه‌ست له‌زگین وا ده‌ڵێت"

"هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌كوردستان زۆرن، بوونی ئه‌وان له‌هه‌رێم ده‌مێكه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌."


بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت" په‌كه‌كه‌ نه‌ده‌بوو بێن و به‌ئاشكرا خاڵێكی ئاشكرا دابنێن له‌ زینێ وه‌رتێ، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام به‌فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان توركیا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن كه‌چی جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وان هاتن به‌ ئاشكرا و "به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ" باره‌گایان دانا ، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ر له‌مێژه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی زۆرن له‌ هه‌رێمی كوردستان.
بوونی په‌كه‌كه‌ له‌كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌ به‌واتای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێمان خۆش نیه‌ ئه‌وان به‌وشێوه‌یه‌ هاتوچۆ بكه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڵام چی بكه‌ن واقیعه‌كه‌ هه‌یه‌، ئه‌وان له‌و شاخانه‌دا خۆیان ده‌شارنه‌وه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ش زۆر سه‌ختن . ده‌بوو په‌كه‌كه‌ زیاتر ڕووبه‌ڕووی گۆڕه‌پانی توركیا ببێته‌وه‌ نه‌ك هه‌رێمی كوردستان. وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێك شوێن بوونیان هه‌بێت ، ئه‌وا پێویسته‌ ڕه‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن نابێ ببنه‌ كۆسپ و ڕێگر له‌به‌رده‌م ئیش و كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا."

"هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه‌ كرا "

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هیچ بڕیارێك هه‌یه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ زینی وه‌رتێ؟ كه‌پێشتر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كردبوو سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ بدات.

سه‌ربه‌ست له‌زگین له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند " سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری پێشمه‌گه‌ بڕیار به‌ده‌ستن بۆ جوڵه‌ پێكردن و جێگیركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌موو شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، واته‌ لایه‌نێكی سیاسی نه‌ده‌بوو ده‌ست وه‌ربداته‌ ئه‌م بابه‌ته‌، جارێ هیچ فه‌رمانێك نیه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی یه‌كه‌ی 70 به‌ ئاڵای حیزبه‌وه‌ هاتۆته‌ ئه‌وێ.به‌ ڕاستی ئه‌وه‌ گرفتێكه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌گه‌وره‌یی ده‌ربكه‌وێت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه‌ كرا."

"له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كه‌س بڕوای به‌شه‌ڕی ناوخۆ نیه‌ "


سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" من له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دام كه‌س قه‌ناعه‌تی به‌شه‌ڕی ناوخۆ نیه‌، بڕواش ناكه‌م ئه‌و دۆخه‌ وای لێ بێت، به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێ دروست بوو ، له‌ ڕاستیدا هه‌موومان برای یه‌كتریین و ده‌مانه‌وێت ئه‌م قۆناغه‌ تێبپه‌ڕێنین و دۆخێكی باشتر دروست بكه‌ین، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت وه‌ نابێت خه‌ڵكێك له‌ژێرپه‌رده‌ی حیزبه‌كانی تر ده‌سه‌ڵات به‌كار بهێنن دژی حكومه‌ت."


بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی "هێزه‌كه‌ی حه‌فتا" كه‌ جوڵه‌ی پێكرا بۆ زینی وه‌رتێ نه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و نه‌ وه‌زاره‌ت وه‌ نه‌ حكومه‌تی هه‌رێمش ئاگادار نه‌بوون."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:58 0:00


XS
SM
MD
LG