ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25 ی مانگی چوار 20 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایه. هه‌موو ڕۆژێک به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات بۆ گوێگرانی کورد زمان له عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌وقاس.
به‌شی کوردی به‌رنامه‌کانی به دوو زاراوه‌ی سه‌ره‌کی کوردی، کرمانجی و سۆرانی بڵاو ده‌کاته‌وه.
له 23 ی مانگی چواری ئه‌م ساڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م په‌خشی به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی به ڕێگای سه‌ته‌لایت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێکرد. ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌موو ڕۆژێک کاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی به کاتی واشنتۆن به‌رامبه‌ر به 5 ی ئێواره به‌کاتی عێراق هاوکات له ڕادیۆ له سه‌ر هاتبێرد بڵاو ده‌کاته‌وه.
به‌شی کوردی هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی سه‌ر ئینته‌رنێت به ناوی (Kurdish connection) هه‌ر دوو هه‌فته جارێک بڵاو ده‌کاته‌وه. جگه له‌مه‌ش هه‌فتانه به‌رنامه‌کانی هونه‌ر و هالیود، کاروان سه‌رای هونه‌ر و ژیانی ژیرانه له‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنی ئینته‌رنێت بڵاو ده‌بنه‌ه‌وه.
له ئێستادا به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژانه بۆ سێ کاتژمێر به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی بڵاو ده‌کاته‌وه. به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی له‌سه‌ر شه‌پۆلی کورت، چوار شه‌پۆلی FM له شاره‌کانی هه‌وڵێر، سلێمانی، که‌رکوک، موسڵ و به‌غدا بڵاوده‌بێته‌وه. و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شه‌پۆلی مام ناوه‌ندیش له کوه‌یته‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له 25 ی مانگی چواری ساڵی 1992 په‌خشی به‌رنامه‌کانی به 15 خوله‌ک ده‌ستپێکرد. خه‌ڵه‌ف زێباری که پیشه‌ی بێژه‌ری له حه‌فتاکاندا له چیا سه‌وزه‌کانی کوردستانی عێراق ده‌ستپێکردبوو یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌شدار بووه و هه‌تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه له کاره‌کانی. ئه‌و به‌م شێوه‌یه باسی له پرۆسه‌ی سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی کاره‌کانی ده‌کات.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌له‌و واشنتۆنی هه‌یه که له ڕۆژانی هه‌ینی بڵاو ده‌کرێته‌وه و تیایدا گوێ‌گران ده‌توانن به ڕاسته‌وخۆ یان به ڕێگای ئیمه‌یڵ یان به پاڵتاک پرسیاری خۆیان له میوانی به‌رنامه بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی که له به‌رنامه‌که‌دا تاووتوێ دکرێن.
به‌شی کوردی چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیکه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌یه که بریتین له به‌رنامانه‌ی کورد له تاراوگه که هه‌ر جاره‌ی میواندارێتی کوردێکی هه‌نده‌ران ده‌کات تاباسی ئه‌زمونی گیرسانه‌وه له وڵاتی بێگانه بکه‌ن؛ پانۆراما که تیایدا به لایه‌نی که‌م ڕای چوار شاره‌زا، ڕۆژنامه‌وان و کاربه‌ده‌ست له‌سه‌ر ڕووداوه گرنگ و مشتومه‌ڕ له‌سه‌ره‌کان وه‌رده‌گیرێت؛ ڕووداوه‌کانی هه‌فته که تیایدا پوخته‌یه‌ک له ڕووداوه‌کانی هه‌فته باس ده‌کرێت؛ له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان، شاعیران و نووسه‌ران ده‌کرێت؛ به‌رنامه‌ی به‌هه‌ڤرا میواندارێتی گه‌نجه‌کان و کاروچالاکییه‌کانیان ده‌کات و به‌رنامه زانست و ته‌کنۆلۆژی دواترین زانیاری له‌سه‌ر زانست و ته‌کنۆلۆژیا بڵاو ده‌کاته‌وه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و ته‌واوی کارمه‌نده‌کانی ده‌کات سه‌باره‌ت به ڕۆڵی به‌شی کوردی ده‌ڵێت:
عه‌لی فکری ستوننوسه له ڕۆژنامه‌ی taraf.com.tv گوێگرێکی له مێژینه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایه ده‌ڵێت هه‌ستێکی زۆر گه‌وره‌یه که مرۆڤ ده‌زانێت زمانه‌که‌ت ئه‌وه‌نده دۆڵه‌مه‌نده که ده‌توانیت باسی ئه‌و هه‌مو بابه‌تانه‌ی پێ بکه‌یت. ئه‌و ده‌ڵێت من شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه ده‌که‌م به‌و ده‌ست پێشخه‌رییه بۆ په‌خشی به‌رنامه له ڕادیۆ و له هه‌مان کات له‌سه‌ر سه‌ته‌لایت.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا 10 په‌یامنێری له شاره‌کانی به‌غدا، هه‌وڵێر، سلێمانی، دهۆک، موسڵ، که‌رکوک، دیاربه‌کر، به‌رلین، له‌نده‌ن و ستۆکۆڵم هه‌یه.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دو ماڵپه‌ری زۆر چالاکی هه‌یه به هه‌ردو زاراوه‌ی کرمانجی(www.voanews.com/kurdi)
و سۆرانی(www.voanews.com/kurdish). هه‌ردوو ماڵپه‌ره‌کان ڕۆژانه ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بڵاو ده‌که‌نه‌وه و به ڕێگای facebook وtwitter و youtube له‌گه‌ڵ بینه‌ران له په‌یوه‌ندیدان.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها به ڕێگای چه‌ندین بڵاگ بواری ڕه‌خساندووه تا ڕاوبۆچونیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان ده‌رببڕن.
خانم فه‌خریه دۆسکی سه‌رۆکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایه. ده‌توانن په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌ن. Fjawhary@voanews.com
له ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵدا، به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندی ئه‌رکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بووه که یه‌که‌م جار له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و له‌ساڵی 1942 دا ڕاگه‌یه‌ندرا،" بۆی هه‌یه هه‌واڵه‌کان خۆش بن، بۆی هه‌یه هه‌واڵه‌کان ناخۆش بن. ئێمه ده‌بێت ڕاستییه‌کانتان به ئێوه بڵێن."