Accessibility links

دۆخی خانمێکی بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی شاری تاران


موژگان کاووسی، بەندکراو

بە پێی راگەیەنەرە گشتییەکان موژگان کاووسی بەندکراوێکی کورد کۆتایی بە مانگرتنی زیاتر لە ٢٠ رۆژە هێنا.

لە وتووێژیکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دا ژیلا موستەئجێری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، خانمی کاووسی پێشتر لە بەندیخانەی شاری نەوشار لە ئوستانی مازەندەران، بە هۆی دابین نەکردنی کەل و پەلی خۆپاراستن لە بەرامبەر پەتای کوڕۆنا لە گرتووخانەی خانمان ناڕەزامەندی دەربڕی و لە بەرئەو هۆیە بۆ بەندیخانەی "اوین" لە تاران ڕاگوێزرا.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ

هەروەها ئەو ئاماژە دەکات کە لە ئەو بەندیخانەیەش جارێکی دیکە سەبارەت بە دۆخی نالەباری ئەو شوێنە لە گەڵ چەند هاوبەندی دیکەی لە نێویان دا خانمی نەسرین ستودە دەستیان بە مانگرتن کرد.

موژگان لێکۆلەرێکی بواری بووژاندنەوەی زمانی کوردی یە و دەرهێنەری بەڵگە فیلمێک بە ناوی "هیوا" بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:04 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG