هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێـکی کوتوپـڕدا 70 بارمتەی کوردیان لە دەسـتی داعش ڕزگارکردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە هێزەکە بە فڕۆکەی هەلیکۆپـتەر گەیشـتوونەتە ئەو شوێنەی لە نزیک حەویجە بارمتە کوردەکانی لێبووە و توانیویانە ڕزگاریان بکەن.
بەڵام لە ئێسـتادا هەواڵ هەیە یەک سەربازی ئەمەریکایی لە ئۆپەراسیۆنەکە گیانی لەدەسـتدابێت.