Accessibility links

کارمەندانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان داوادەکەن ڕاژەکانیان بکرێنە هەمیشەیی


کارمەندانی گرێبەست لە هەریمی کوردستان
کارمەندانی گرێبەست لە هەریمی کوردستان

کارمەندانی گرێبەست ئەو توێژەی کارمەندانی دامەزراوە حکومیەکانن،کە ساڵانە حکومەتی هەرێم ڕاژەکانیان بەپێی پێویستی دامەزراوەکان بۆ نوێدەکاتەوە و بە هەمیشەیی داینەمەزراندون.

ژمارەیەک کارمەندی گرێبەست لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ،بەنوێنەرایەتی ٥٥٠ فەرمانبەرگردبوونەوەیەکیان لە باخی گشتی هەلەبجە ساز کرد و داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ڕاژەکەیان بەوەوە نەبەسترێتەوە کە ئەوان لە شوێنی کارمەندە خانەنشین کراوەکان دابنرێن و لە بودجەی هەرێمی کوردستانیشدا، شایستە داراییەکانیان وەک پێویست بۆ دابنرێت.

بوشرا ڕەئوف بەناوی کارمەندە گرێبەستەکانەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:

" ئاشکرایە فەرمانبەرانی گرێبەست ماوەی چەند ساڵێکە لە خزمەت خەڵک و حکومەتدان و کۆی خزمەتمان لە نێوان ٤ بۆ ١٧ ساڵدایە و پاشەکەوت بە ڕیژەی ٢١% لە مووچەکانماندا دەکرێت. لە ئێستادا و لە پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم بە جۆرێک ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست هاتووە لە ئاست چاوەڕوانیماندا نەبووە، داوا دەکەین بکرێینە کارمەندی هەمیشەیی".

سالار جەبار کارمەندێکی گرێبەستی حکومەتە و زیاتر لە ٧ ساڵە خزمەت دەکات. ئەو دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا لە کەرتی پەروەردەدا ژمارەیەکی زۆر مامۆستای دامەزراندووە، ڕاژەکانی ئێمەش لە دامەزراوەکاندا پێویستی هەنوکەین؛دەخوازین ئێمەش بە هەمیشەیی بکرێن ".

سەیوان ئەبوبەکر کارمەندێکی دیکەی خۆبەخشە، دەڵێت "١١ ساڵەگرێبەستم لە ناحیەی خوڕماڵ، داوادەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوانەی کە خزمەتێکی زۆریان کردووە دابمەزرێن،ئەوانەشی گرێبەستن هەموویان خاوەن بڕوانامە نین".

لە ڕێگەی هاشتاگی "بەڵێ-بۆ-بە هەمیشەیکردنی-کارمەندانی-گرێبەست" و بە دروشمی "با بەشێک بین لە بودجە" ژمارەیەکی فراوان لە کارمەندانی گرێبەست لە یەک کاتدا و لە سنوری پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی وئیدارەکانی ڕاپەڕین و لە گەرمیان کۆبوونەوە.

بە پێی ئامارە نافەرمیەکانیش بە ووتەی ئەو کارمەندانەی کە یەکشەمە گردبوونەوە زیاتر لە ٣١ هەزار کارمەندی گرێبەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزرێنراون .

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا، فرحان هەورامی لە هەڵەبجە ئەم راپۆرتەی ئامادە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:02 0:00


XS
SM
MD
LG