Accessibility links

پاکنهاد: ئیدارەی کۆچبەری دەڵێت پاش چوارساڵ بە سەر دۆخی ئەودا پێداچوونەوە دەکەن


پەناخوازان لە سوید
پەناخوازان لە سوید

ئەیوب پاکنهاد کە لە گەڵ بنەماڵەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵە لە سوید دەژین، بەڵام لە لایەن ئیدارەی کۆچبەری سویدەوە هێشتا بە فەرمی وەک پەنابەری سیاسی وەرنەگیراون.

پێشتر بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو کە ئەگەر بە خۆشی خۆیان سوێد بە جێ دێڵن باشە، ئەگینا بە پولیس دەڵێن ئەو کارە بکات، بەڵام ئێستا دەڵێت ئیدارەکە پێی ڕاگەیاندووە کە دەبێت بەڵگەی نوێ پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە بە گەڕاندنەوەی بۆ ئێران گیانی لە مەترسی دادەبێت.

ئەیوب پاکنهاد
ئەیوب پاکنهاد

پاکنهاد دەڵێت بە گەڕاندنەوەی بۆ ئێران گیانی لە مەترسی دادەبێت و پێشتر بەڵگەی بۆ کەیسەکەی دابین کردووە، بەڵام زۆر دەگمەنە کە ئەو هەڕەشەیەی کۆماری ئیسلامی بە بەڵگە دەستی بکەوێت چونکە حکومەت ئەو بەڵگەیە دابین ناکات.

هەروەها پێشنیار دەکات ئەوانەی کە لە بەر هۆی سیاسی پەنا بو سوید دێنن لە پێشدا مسۆگەری بکەن کە بەڵگەی پێویستیان بۆ پشتڕاستکردنی دۆخی خۆیان وەدەست بێنن.

ئاماژەش دەکات کە پاش چوارساڵ ئیدارەی کۆچبەری سەر لە نوێ چاو لە کەیسەکەی دەکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:12 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG