Accessibility links

بە خاک سپاردنی شاخەوان بەیان عەتاری


بە خاک سپاردنی شاخەوان بەیان عەتاری
بە خاک سپاردنی شاخەوان بەیان عەتاری

خانمی بەیان عەتاری، شاخەوانی کورد کە بە هۆی ڕووداوێکی هات و چۆ لە نێو شاری بۆکان گیانی لەدەستدا، ڕۆژی شەممە لە گۆڕستانی ئەو شارە بە خاک سپێردرا.

خانمی بەیان عەتاری، شاخەوانی کورد کە بە هۆی ڕووداوێکی هات و چۆ لە نێو شاری بۆکان گیانی لەدەستدا، ڕۆژی شەممە لە گۆڕستانی ئەو شارە بە خاک سپێردرا.

ئەو شاخەوانە لە پاش ڕووداوەکە تووشی خوێنڕێژی مێشک ببوو، بەڵام پاش چەند ڕۆژی لە نەخۆشخانە و بەربەرەکانی لە گەڵ مەرگدا گیانی لە دەستدا.

لە وتووێژێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادا، دیاکۆ مورادی، رۆژنامەنووس لە نۆڕوێژ دەڵێت، خانمی عەتاری ساڵانێکی زۆر چالاکی شاخەوانی بە شێوەیەکی لێهاتووانە دەست پێکرد و توانیبووی بچێتە سەر تروپکی کێوە بەرزە ناسراوەکانی وەک ئارارات، هەڵگورد، عەلەم کوە، دەماوەند و سەبولان.

دیاکۆ مورادی، ڕۆژنامەنووس
دیاکۆ مورادی، ڕۆژنامەنووس

هەروەها دەشڵێت بەیان خانم کە لە کۆڕی شاخەوانانی هەوراز لە شاری بۆکاندا چالاک بوو بەم دواییانە وەک بەڕێوەبەری ڕێکخستنی ئەو کۆڕە دیاری کرابوو.

دەقی وتووێژەکەی سەلاحی پیرۆتی لەگەڵ دیاکۆ موردای

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:43 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG