زۆر لایه‌ن و شێکه‌ره‌وان باس له‌وه ده‌که‌ن عێراق به‌ره‌و ئاقارێکی تر هه‌نگاو ده‌نێت و مالکی سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به هێزکردنی ناوه‌ند ده‌دات له هه‌مان کات به دوای به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی بێ چه‌ند و چونی خوێه‌تی و بگره که‌سێک وه‌کو سالح موتله‌گ ده‌ڵێت له " دیکتاتۆر باڵاتره" .
کامه‌ران کوردی ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ندی من ئاگادار بم و چاودێری بار‌و دۆخی عێراقم کردبێت هه‌ر له ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عث و هاتنه سه‌ر کاری ئه‌و هێزانه‌ی له‌و کاته‌دا له‌به‌ره‌ی ئوپوزسیۆن بوون له‌به‌ره‌ی شیعه و سوننی و کورده‌وه، مرۆڤ ده‌ێتوانی هه‌ست به‌و ناکۆکیه بکات و قووڵایی مێژوویه‌کی هه‌یه وه هه‌ر وه‌ها هه‌ڵه‌یه‌که که دووباره بوه‌ته‌وه و هوێه‌کانیش ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی خۆجه‌یین به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کانی ده‌ره‌کیش له‌سه‌ره که من ده‌ڵێم ئه‌وه گه‌میێکه که وڵاتانی دراوسێش تێدا به‌شدارن به تاێبه‌تی ئێران، عه‌ربستانی سعودی، تورکیا وه تا ڕاده‌یه‌کیش ئوردون وه هه‌ر وه‌ها بوونی ئه‌مریکاش له‌و ناوچه‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:28 خولوکه