به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان راپۆرتی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵیان له‌سه‌ر توندوتیژی دژی ژنان و ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستانی‌عێراق بڵاوكرده‌وه.
كورده عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م ده‌زگایه که سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌که‌یه ده‌ڵێت به گشتی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و ژنان له هه‌رێمه‌که‌دا که‌متر بۆته‌وه و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌و هه‌روه‌هاش بۆ زیادبوونی متمانه‌ی خه‌ڵک به ده‌زگاکان و به ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان ده‌که‌ن.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، کورده عومه‌ر ده‌شڵێت له ئێستادا ژنان و ئافره‌تانی هه‌رێمه‌که هانا بۆ یاسا ده‌به‌ن تا داکۆکی له مافه‌کانیان بکه‌ن و خۆشیان له توندوتیژیه‌کان بپارێزن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:01 خوله‌که.