Accessibility links

ڕۆژنامەوانان لە قامیشلو ناڕەزایی خۆیان دەدەبڕن لە بەرامبەر دەسـتگیرکردنی 2 ڕۆژنامەوان


چەند ڕۆژێـکە دوو ڕۆژنامەوان لە شاری قامیشلو لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی شارەکەوە دەستگیرکراون بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵێـکی ناڕاست. ئەمەش بووەتە مایەی ناڕەزایـیبوونی ڕۆژنامەوانان.

هەردوو ڕۆژنامەوان عامر موراد و فەرەیدون قچۆ تاوانبارکراون بەوەی بڵاویانکردووەتەوە جوان ئیبراهیم فەرماندەی ئاسایش کوژراوە، بەڵام پاشان دەرکەوت هەواڵەکە ڕاست نیـیە. دواتر هەردوو ڕۆژنامەوان لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆیان نووسیبویان ماڵپەڕەکەیان هاککرابوو.

یەکێتی ڕۆژنامەوانانی کورد لە سوریا لە ڕاگەیاندنێـکدا دەستگیرکردنی ئەم دوو ڕۆژنامەوانەی بە نایاسایی ناودێرکرد و داوایکرد ئازادبکرێن.

درێژەی ڕاپـۆرتەکەی زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

XS
SM
MD
LG