Accessibility links

کوردانی فەیلی سەرباری راگواستن و دەربەدەرکردنیان لەلایەن رژێمی بەعسەوە، سەرباری سرینەوەی شوناس و ونکردنی گەنجان و خێزانەکان لەیەکتری بەڵام هێشتا لە هەوڵێکی ئەکادیمی و نێونەتەوەییدا کۆنگرەیی نەتەوەیی کورد چەند ساڵێکە سەنگیان خستۆتەسەر هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی گەورە بۆ بە جینۆساید ناساندنی کوردانی فەیلی لەجیهاندا. ماوەی دوو ساڵە پەرلەمانی ئەوروپا دەرگاکانی خستۆتە سەرپشت بۆ گوێگرتن و هەڵسەنگاندنی ئەو دوکۆمێنت و بەڵگەو توێژینەوانە کە ئاشکرای دەکەن کە هەزاران تاکەکەس و خێزان لە کوردانی فەیلی بە دەستی رژێمە دیکتاتۆرەکەی بەعس کوژراون یان راگوێزراون یان بە زۆرەملێ هەوڵی نەهێشتن و قەدەغەکردنی فەرهەنگ و زمانیان دراوە.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ ئەندامی کۆنسێی بەڕێوبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسیل خاتوو زەینەب موراد بۆ سەنگ خستنەسەر دووەمین کۆنگرەیان لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپادا.

زەینەب موراد دەڵێت "لەکاتێکدا 20 هەزار گەنج لەساڵانی هەشتاکاندا بێ سەروشوێنکراون، کە کارەساتێک گەورە بوو، بە داخەوە تاکو ئێستاکە بە پێی پێویست نە لەلایەن حیزبە سیاسییەکان و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کاری لەسەر نەکراوە".

دەشڵێت "لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە لە 2003ەوە کوردانی فەیلی نەیانتوانیوە مافەکانیان دەستەبەر بکەن و کێشەکەیان هەروا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە".

هاوکات دەڵێت "کوردانی فەیلی بە درێژایی مێژوییان لەعێراقدا بۆیان نەبووە بە زمانی کوردی و بە زارەوەی خۆیان قسەبکەن".

هاوکات زەینەب موراد لەم وتووێژەدا بە رژدی سەنگ دەخاتە سەر دووەمین کۆنگرەیان لەگەڵ پەرلەمانی ئەروپادا.....

XS
SM
MD
LG