دكتۆر كرمانج محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئەندامی دەستەی كارگیری گۆڕان لە واشنتنی پایته‌خت، لە ھەڤپەیڤینێـكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمه‌ریكا دەڵێت ھێشتا لایەنەكان پێ ناچێت ڕێكەوتبن لەسەر چۆنیەتی پـێـكھێنانی حكومەت و لەوانەیە ماوەیەكی زۆر بخایەنێت. ده‌شڵێت ئەركی پێـكھێنانی حكومەت لە ئەستۆی خەڵكی عێراق و نەک ئێران و توركیا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ندێـک لایه‌ن لە بری ئه‌وه‌ی پـرسیار له خەڵكی عێراق بکه‌ن بۆ پـێـكھێنانی حكومەت، روو له وڵاتانی دەوروبەر ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:34 خوله‌كه.