Accessibility links

کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی کوردستان


خوێندکارانی پله‌ی یه‌که‌م - هه‌ریمی کوردستان

له‌ هه‌ولێر بۆ جارى هه‌شته‌م نوێنه‌رانى قوتابى و خوێندكاره‌ يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى زانكۆ و په‌يمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان چوونه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران گردبوونه‌وه‌ و داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك خويان ده‌ڵێن ته‌نها ئيمزاى سه‌رۆك وه‌زيرانی پێویسته‌.

كامه‌ران عه‌زيز يه‌كێك له‌و خويندكاره‌ يه‌كه‌مانه‌‌ ‌ شارى كۆيه‌ به‌ ‌ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێ که‌ ئێمه‌ 1197 قوتابى ده‌بين كه‌ يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى سه‌ر ئاستى زانكۆ و په‌يمانگاكانى هه‌رێمى كوردستانين مافێكى ياسايى خومانه‌ و ئه‌مرمان هه‌يه‌ كه‌ دابمه‌زرێين به‌لام تا ئێستا دانه‌مه‌زراوين ته‌نها له‌سه‌ر يه‌ك ئيمزاى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ ، وه‌زيرى خوێندنى باڵاش وه‌عدى پێداوين كه‌ ئه‌مرۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيران باس بكات و تا ئێستا هيچ ئه‌نجامێك نه‌بووه‌.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌ڵێنيان پێدا بوون كه‌ ليژنه‌يه‌ك بۆ دامه‌زراندنيان پێكبێنن به‌ڵام تا ئێستا دانه‌مه‌زراون، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێ که‌ ده‌سهه‌ڵاتى دامه‌زراندن له‌ ده‌ست ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندايه‌ و ئێمه‌ش له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌ دوو نوسراوى جيا هه‌م بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و هه‌ميش نوسراوێك بۆ وه‌زاره‌تى دارايى و ئابورى ناردووه‌ و تێدا داواى دامه‌زراندنى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستانمان کردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هيچ وڵامێك نه‌بووه‌.

كامه‌ران عه‌زيز ئه‌و خوێندكاره‌ى كه‌ به‌ نوێنه‌رايه‌تى قوتابيانى كۆيه‌ هاتووه‌ ده‌شڵێت که‌ به‌شێك له‌و يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مانه‌ى زانكۆ و په‌يمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ر دانه‌مه‌زرانخويان كردووته‌ حه‌شدى شه‌عبى و به‌شێكى تريش ولاتيان به‌جێهێشتووه‌ و چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌ويش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ دانه‌مه‌زراون.

جێگاى ئاماژه‌يه‌ ئه‌و قوتابى و خويندكارانه‌ى كه‌ ئێستا به‌رده‌وامن له‌ گردبوونه‌وه‌ و خوپێشاندان يه‌كه‌مه‌كانى ساڵانى 2014 و 2015 و 2016 ه‌ن و هێشتا دانه‌مه‌زراون و وه‌ك خويان ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانيش هيچ وڵامێكيان ناداته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG