Accessibility links

ئەندامێکی پاڕلمان دەڵیت فەرهاد پیرباڵ داوای لێبوردن بکات


مۆنا قاوەچی
مۆنا قاوەچی

رێباز یوسف سەرۆكی تۆڕی رێكخراوە مەدەنیەكانی هەولێر گوتی بەداخەوە ماوەیەكە لێرەو لەوێ بەناو و بیانووی جیاوازەوە هێرش دەكرێتە سەر خەڵك و هاووڵاتیان

دوای ئەوەی هەر یەكە لە مونا قەهوەچی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و عەبدولقادر بازرگان سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان لەناو بازاڕی هەولێر دەكەونە بەر هەڕەشە و سوكایەتی پێكردن لە لایەن نوسەر و شاعیر فەرهاد پیرباڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مونا قەهوەچی لەبارەی ئەو سوكایەتیەی كە وەك خوی دەڵێت پێی كراوە جەختی کرد کە دەبێت فەرهاد پیرباڵ بێتە ناو بارەگای چاكسازی توركمان بەڤیدیۆ داوای لێبوردن بكات و دواتر بلاوبكاتەوە بە پێچەوانەوە ئەگەر بەردەوام بوو لەسەر ئەو هەڵسوكەوتانە ئێمە سكالای یاسایی لەسەری تۆمار دەكەین و داوای قەرەبوی مادی دەكەین و ئەو قەرەبویەش لە پێنچ سەد هزار دولار كەمتر نابێت.

محەمەد گومەشینی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەریمی كوردستان لەبارەی ئەو هەڕەشە و سوكایەتیانەوە كە زور جار بەرامبەر كەسانی تریش كراون دەلێت ئێمە هەڵویستمان بەرامبەر بە كۆی ڕووداوەكان هەبووە ئێمە دوو پەیاممان هەیە پەیامێك داكۆكیكار دەبین لە مافی هەموو هاووڵاتیان و لێرەوەش ترسی ئەوەمان هەیە كە لە قوناغەكانی داهاتوو بەرەو بانگەشەی هەڵبژاردن و پرسی هەڵبژاردن دەچین دەبێت ئامادەكاری بۆ بكرێت ئەمە ئەركی دەزگا ئەمنیەكان و دەزگا پۆلیسیەكانە كە بەراستی لەبەر ئەوەی ئەوان پارێزەری مافی خەڵكن رێگا بەو حاڵەتانە نەدەن.

رێباز یوسف سەرۆكی تۆڕی رێكخراوە مەدەنیەكانی هەولێر گوتی بەداخەوە ماوەیەكە لێرەو لەوێ بەناو و بیانووی جیاوازەوە هێرش دەكرێتە سەر خەڵك و هاووڵاتیان و تەشهیركردن و جنیودان كە ئەمەش نیگەرانی درۆست كردووە لای هەمو مرۆڤخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئیمە ئەمەش بە سەرەتایەكی خراپ دەزانین بۆ قوناغەكانی داهاتوو كە بەرەو هەڵبژاردنەكانەوە دەچین و بانگەشەو و ریكلام بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و كۆكردنەوە دەست پێ دەكات لە لایەن كاندیدەكانەوە بویە ئەگەر رێگری لێ نەكرێت مەترسی دووبارە بوونەوە و كاردانەوەی زیاتری هەیە چونكە ئەگەر ئەمە ببێتە كەلتور و دیاردە لەناو كۆمەڵگا ئەوا ئاكامەكانی باش نابێت لەسەر تاك و كومەڵگا و ئاسایشی كۆمەڵایەتی .

هەر لەو شوینەی نزیك قەڵای هەولێر كە سوكایەتی بەو دوو كەسایەتیە كراوە پێشتریش سوكایەتی و هێرشكراوەتە سەر چەند گەشتیارێكی عەرەب و پەلامار دراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:53 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG