Accessibility links

ئومێد محەمەد: لەئاسایشی سێتاقان لێمدراو جوێنم پێدراو هەڕەشەی کوشتنم لێکرا


ئۆمێد ئه‌حمه‌د
ئۆمێد ئه‌حمه‌د

بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەرۆژنامەوانان لەهەرێمی کوردستان و پەیامنێرانی بێ سنوری جیهانی و بەرگری لە رۆژنامەوانان و ماڵی ئازادی و راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەوانان و نوسەر و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستاندا جێی نیگەرانی و روو لەزیادبوونن.

شاعیر و رەخنەگرێکی لاو لەڕێکەوتی 10 مانگی 7 لە ئاسایشی سێتاقان لە هەولێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و لێدەدرێت و جوێن و هەڕەشەی لێدەکرێت؛ بەڵام بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر نکۆڵی لەمە دەکات، پێشتر دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی لەگەڵ بەڕێوبەری ئاسایشدا کردبوو لەو بارەیەوە. بۆ راستی و دروستی ئەم رووداوە دەنگی ئەمریکا لەگەڵ قوربانییەکەدا وتووێژی کردووە...

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ شاعیر و رەخنەگری لاو ئومێد ئەحمەد...

ئومێد ئەحمەد دەڵێت "لەئاسایشی سێتاقان بە شەق دایان بە ڕوومەت و گوێمدا."

دەشڵێت "لەئاسایشی سێتاقان لێمدراو جوێنم پێدراو هەڕەشەی کوشتنم لێکرا."

هاوکات دەڵێت "لەناو ئاسایشی سێتاقان ئەو کوڕەی کە قسەی لەگەڵ کردم گوتی: ئەمجارە لەسەر پارتی و بارزانی و بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی بنوسیت، بەو دەستانەی خۆم دەتکوژم؛ لەکاتێکدا دەستی لەسەر دەمانچەکەی خۆی دانابوو بە کەمەرییەوە."

ئومێد ئەحمەد دەڵێت "لە 2013 ەوە 6 جار هەڕەشەم لێکراوە."

دەشڵێت "ساڵی پار هەڕەشەم لێکراو پێیانوتم بە هەولێردا بەناو بازاڕدا راتدەکێشین و بە خەڵک دەڵێین داعشمان دەستگیرکردووە؛ وەرن بەردبارانی بکەن."

بەڵام دەڵێت "کۆنسوڵخانەی ئەمریکا زۆر بایەخیان بە کەیسەکەی مندا، زیاتر لەکاتژمێر و نیوێک قسەیان لەگەڵ کردم."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:53 0:00

XS
SM
MD
LG