Accessibility links

سالار باسیرە: بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بەڵام نابۆ دەوڵەتی خێڵ و خێزان و دیکتاتۆرییەت


سالار باسیرە
سالار باسیرە

سەرباری ئەوەی پرسی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستاندا وادەو رۆژی دەستپێکردنی لەلایەن چەند لایەنێکی سیاسییەوە یەکلایکراوەتەوە کە لە 25 مانگی 9 ی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت؛ بەڵام هێشتا کاریگەری دەرهاویشتەکانی و شەڕی میدیایی لایەنە ناکۆک و پشتیوانەکانی ریفراندۆم لەبرەودایە. هاوکات توندکردنەوەی ئەم رەوشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەفیزیۆن و میدیاکاندا بە رادەیەکە کە تیرۆری کەسایەتی رۆژنامەوانان و میدیکاران و رونکبیرانیشی تیادا دەکرێت.

دەرئەنجام مەلا و خوتبەبێژەکانیش کەوتونەتە نێو ئەو هەڵا سیاسی و حیزبییەوە، هەندێکیان پشتیوانی ریفراندۆمن و ئەوانی دیکە بە نیشتیمانفرۆش ناوزەد دەکەن و ئەوانی دیکەش رەخنەی رژدیان هەیە لەو بارەیەوە. بەڵام ئایا لەهیچ وڵاتێکی مۆدێرنی دنیادا پرسە نیشتیمانێکان دەدرێتە دەست پیاوانی ئاینی تا لەرێی تێڕوانینی خۆیانەوە پشتیوانان و دژبەرانی خۆیان لەمزگەوت و تەلەفیزیۆن و شوێنە ئاینییەکاندا جیابکەنەوە؟

بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە دکتۆر سالار باسیرەدا سازکردووە.....

سالار باسیرە دەڵێت "ژوورێکی تایبەتیان دروستکردووە بۆ ئەوانەی کە لەگەڵ ریفراندۆمدا نین بە خائین و نیشتیمانفرۆش و جاش و ئەمانە لەقەڵەم ئەدرێن."

سالار باسیرە دەڵێم "بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی، بەڵام نابۆ دەوڵەتی خێڵ و خێزان و دیکتاتۆرییەت و دەوڵەتی فاشیل."

دەشڵێت "هەرچەند خۆشیان بە دوو زمان قسەدەکەن، بۆ دەرەوە دەڵێین ئەم ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی نیە، بەڵام دەشیانەوێت لەهەمانکاتدا بە سەربەخۆیی بە گەلی بفرۆشنەوە."

دەرئەنجام دەڵێت "سەربەخۆیی یارییەک نیە، ئاوا شان لەشانی بدەیت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:43 0:00

XS
SM
MD
LG