سه‌ره‌ک وه‌زیری چین وین ژیباو ده‌ڵێت پـێویسته به په‌له نه‌هێڵین پـێـکدادان له نێوان هه‌ردوو کۆریا ڕووبدات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نوقمبوونی که‌شـتیـیه‌که‌ی کۆریای باشور.
به‌ڕێز وین ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه لوتکه‌یی‌یه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میونگ باک و سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپـۆن یوکیۆ هاتۆیاما، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌دا به‌وه‌ی چین ده‌چێته پاڵیان له لۆمه‌کردنی کۆریای باکور.
چین تاکه هاوپه‌یمانی کۆریای باکور که به توندی ڕه‌تیکردۆته‌وه ده‌سـتی له ڕووداوی نوقمبوونی که‌شتی جه‌نگی شیۆنانی کۆریای باشوردا هه‌بێت.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێبه‌رانی ئه‌و سێ وڵاته وتووێژه‌کانیان ده‌سـتپـێـکرد به ساتێـک وه‌سـتان بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و 46 که‌شـتیوانه‌ی کۆریای باشور که له ناو که‌شـتی شیۆناندا بوون و به هێرشێـکی تۆرپـیدۆ له مانگی سێ‌دا که‌شـتیـیه‌که‌یان نوقمی ئاو بوو.
به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه لی میۆنک باک و یوکیۆ هاتۆیاما کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت کۆریای باکور له‌سه‌ر نوقمکردنی که‌شـتی شیۆنان سـزا بدرێت.