وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت جیهان ئه‌رکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوقمکردنی گه‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌که‌ی کۆریای باشوری له ئه‌سـتۆدایه که کۆریای باکوری پـێ تاوانبارکراوه.
کلنتن ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سیۆل ڕاگه‌یاند که شـوێنی وتووێژه‌کانێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باک و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان یۆ میۆنگ هوا.
له میانه‌ی دواترین ڕاوه‌سـتانی له گه‌شـته شه‌ش ڕۆژ خایه‌نه‌که‌یدا که سێ وڵاتانی ئاسیای خۆرهه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه.
کلنتن ئه‌و هێرشه کوشـنده‌یه‌ی 26 ی ئازاری به هاندان ناوزه‌دکرد که پـێویسـتی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و له جێی خۆیدا هه‌یه.
کلنتن هه‌روه‌ها داوای له چین کرد به وردی چاو پـخشێنێت به تێـکڕای دۆکۆمێنته‌کانی که په‌یوه‌ندی به نوقمکردنی که‌شـتیـیه‌که‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به باشی له مه‌سه‌له‌که حاڵی بێت.
گوتیشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بۆ مه‌ودایه‌کی درێژخایه‌ن تر بۆ هه‌موو که‌سێـک له هه‌رێمه‌که که بریتیـیه له چینیش پـێویسته بۆ گۆڕینی ئاڕاسـته‌ی کۆریای باکور.
له به‌یژینیش جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ژانگ ژیجه‌ن گوتی حکومه‌ت به وردی چاو به ڕاسـتیـیه‌کانی ئه‌م دۆسێـیه ده‌خشێنێت.