گرژیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو کۆریای باکور و باشور په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سیۆل پـیۆنگیانگی تاوانبارکرد به نوقمکردنی که‌شـتیـیه‌کی.
سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باک ڕۆژی هه‌ینی و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌یدا ڕووداوه‌که‌ی 26 ی مانگی سێی وه‌ک وروژاندنێـکی له‌شـکری ناوبرد.
به‌ڕێز لی گوتی ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر که‌شـتی جه‌نگی شیۆنان که تیایدا به ده‌یان ده‌ریاوانی وڵاته‌که‌ی کوژران پـێشـێلیـیه‌کی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و هه‌روه‌ها ئاگربه‌سـتی سـاڵی 1953 ئه‌وه‌ی کۆتایی به شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو کۆریادا هێنا.
کۆریای باکوریش لای خۆیه‌وه ڕه‌تی‌کرده‌وه که‌وا ده‌سـتی له ڕووداوه‌کدا هه‌بێت و به‌ڵێنی داوه به هه‌موو توانای خۆی وه‌ڵامی هه‌ر کردارێـکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بداته‌وه.
به‌ڕێز لی داوای کاردانه‌وه‌یه‌کی ژیرانه‌ی بۆ ڕووداوه‌که کرد. گوتیشی وڵاته‌که‌ی مه‌سه‌له‌که ده‌باته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به مه‌به‌سـتی سپاندنی سـزا به‌سه‌ر کۆریای باکوردا و یان بۆ هه‌ماهه‌نگی له هه‌ر کردارێـکدا له به‌رامبه‌ری.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که‌شـتی جه‌نگی شیۆنان به تۆربیدێـک نوقم بووه که له ژێرده‌ریایی‌یه‌کی کۆریای باکوره‌وه ده‌رچووه. له‌و ڕووداوه‌دا 46 ده‌ریاوانی کۆریای باشور گیانیان له‌ده‌سـت دا.