هێزه‌کانی کۆریای باشور بڕیاریان دا گه‌ڕی دووه‌می مانۆڕی له‌شـکری خۆیان به چه‌کی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر دورگه‌ی یۆنگپـیۆنگ نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه بـبوایه مایه‌ی دووبارکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌شـق و ڕاهێنانه‌ی بوونه مایه‌ی تۆپـبارانه کوشـنده‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆریای باکور بۆ دورگه‌که.
پـێشتر دانیشـتوانی دورگه‌که به بڵندگۆ ئاگادارکرانه‌وه که‌وا له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه بچنه ژێر زه‌مینه‌کانه‌وه. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری شه‌وی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند بڕیاری مانۆڕه‌که‌یان هه‌ڵوه‌شـانۆته‌وه، هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا.
هێشـتا گرژی له نێو هه‌ردوو کۆریادا تونده له‌و ده‌مه‌ی هێزه ده‌ریایـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور مانۆڕ له‌و نزیکانه له ئاوی ده‌ریای زه‌رددا ده‌که‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باک داوای لێبوردنی له خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی کرد و گوتی ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هێرشی له‌و جۆره دووباره بکاته‌وه ئه‌وا ده‌بێت باجێـکی گه‌وره بدات.
کۆریای باکوریش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت بۆیه دورگه‌که‌ی تۆپـباران کردووه چونکه کۆریای باشور ئه‌و ئاگاهیانه‌ی پـشـتگوێ خسـتبوو که درابوویه تا ته‌قه به ئاڕاسته‌ی ئاوی ده‌وروبه‌ری دورگه‌که نه‌کات ئه‌وه‌ی کێشه‌ی له‌سه‌ره. له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌رباز و دوو مه‌ده‌نی کۆریای باشور کوژران.