دیپـلۆماتێـکی باڵای چین ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به سه‌رۆکی کۆریای باشوری ڕاگه‌یاندووه که به‌یژین هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو کۆریا هێور بکاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی چینی ژینوا ڕایگه‌یاندووه که‌وا دای بینگۆی ڕاوێژکاری ده‌وڵه‌ت به سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باکی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له سیۆل گوتویه‌تی که باره‌که له دورگه‌که جێگای نیگه‌رانیـیه و هه‌ردوولا ڕازیبوون پـێـکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی و وتووێژی ڕژد بکه‌ن بۆ خاوکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان.
دیپـلۆماتی باڵای چینی وی داوی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له به‌یژین داوای له ڕێبه‌رانی شانده‌کانی شه‌ش لایه‌نه‌که‌ی بۆ چه‌ک داماڵینی کۆریای باکور کرد له سه‌ره‌تای مانگی دوازده‌دا کۆبـبنه‌وه، به‌ڵام کۆشـکی شینی کۆریای باشور و ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی ده‌موده‌ست ڕایانگه‌یاند که ئێسـتا کاتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان نین.
شایه‌نی باسه له پاش تۆپـبارانکردنی دورگه‌ی یونگپـیۆنگی کۆریای باشور له لایه‌ن تۆپـخانه‌ی کۆریا باکوره‌وه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوودا نیمچه دورگه‌ی کۆریا له ڕه‌وشێـکی به‌رزی ئاماده‌باشیدایه، که له ئاکامی ئه‌و تۆپـبارانه‌ی دورگه‌که 2 سه‌رباز و 2 هاوڵاتی سیڤیلی کۆریای باشور کوژران.