سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆن باک سه‌رۆکی پـێشـووی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری ده‌سـتنیشان کرد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین کیم کوان ژین شوێنی کیم تای یۆنگ ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سـتی له‌کارکێشـایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێـیگێران سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی خاوی به‌رامبه‌ر تۆپـبارانه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی کۆریای باکور.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی فه‌رمانده‌ی ئه‌مه‌ریکایی له فه‌رمانده‌یه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژه‌نه‌ڕاڵ والته‌ر شارپ سه‌ردانی دورگه‌ی یۆنپـیۆنگی کرد به مه‌به‌سـتی قسه‌کردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کان و هه‌روه‌ها به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌که‌ی کۆریای باکور زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ والته‌ر داواشی له کۆریای باکور کرد هێرشی دیکه نه‌کات و به زووترین کات له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبـبێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که.