کۆریای باشور ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌کی نوێی کۆریای باکوری ڕه‌تکرده‌وه بۆ سـازدانی وتووێژی بێ مه‌رج، ده‌ڵێت ئه‌مه ڕاسته‌قینه نیـیه و دووپاتی ده‌کاته‌وه که ده‌بێت پـیۆنگ‌یانگ گوته‌کانی به کرده‌وه بسه‌لمێنێت.
به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش له به‌یژینی پایته‌ختی چین به‌رده‌وامبوون که له‌وێ دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی ستیفن بۆسۆرث له‌گه‌ڵ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ژانگ ژیجیون و هه‌روه‌ها نێردراوی چین بۆ وتووێژه‌کانی شه‌ش لایه‌نه (وو داوی) کۆبووه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ژاپـۆن بڕوات بۆ سـازدانی وتووێژی دیکه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له واشنتنیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین یانگ جیچی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن کۆبووه‌وه.
ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی کۆریای باکور ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه باسی لێـکرا و ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره کۆریای باکور زمانێـکی نه‌رم به‌کاربهێنێت له‌گه‌ڵ باشوردا له‌وه‌تای له 23 ی مانگی یازده‌وه که دورگه‌یه‌کی باشوری تۆپـباران کرد. باکور ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه دانوسـتاندنی به‌رفراوان ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێـک و له چ کات و شوێنێـکدا.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی پـیۆنگ‌یانگ له ڕابردووشـدا ڕاگه‌یاندنی له‌و جۆره‌ی بۆ مه‌به‌سـتی پـرۆپاگه‌نده به‌کارهێناوه، وه ئه‌م ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ش به شێوه‌یه‌کی گونجاو نه‌کراوه. گوته‌بێژێـکی کۆریای باشور گوتی پـێویسته باکور ڕێز له به‌ڵێنه‌کانی خۆی بگرێت که له سـاڵی 2005 دا دابووی بۆ چه‌کداماڵینی ناو‌کی.