سه‌رۆکی کۆریای باشور به گه‌لی وڵاته‌که‌ی گوتووه نابێت له شـه‌ڕی کۆریای باکور بترسن و هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی ده‌بێت له‌شـکری کۆریای باشور وه‌ڵامی ده‌سـتبه‌جێی هه‌بێت بۆ هه‌ر هێرشێـک له کۆریای باکوره‌وه بکرێته سه‌ر باشور.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی وتاری ئاسایی خۆیدا بۆ سه‌رانسه‌ری کۆریای باشور سه‌رۆک لی میۆنگ باک داوای یه‌کگرتوویی نیشـتیمانی کرد له به‌رامبه‌ر شهڕانگێزیـیهکانی کۆریای باکوردا و گوتووشیه‌تی ئاماژه‌کانی له ئارادا هه‌ن ته‌نها بۆ هێرشکردنی نوێن.
ئه‌م پـشـێوی و ئاڵۆزیانه‌ی نێوان هه‌ردوو کۆریا له ماوه‌ی ده‌یان سـاڵی ڕابردوودا له به‌رزترین ئاسـتیدایه پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا تۆپـخانه‌ی کۆریای باکور بۆردومانی دورگه‌یه‌کی کۆریای باشوری کرد و له به‌رامبه‌ریشـدا کۆریای باشور مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتری سه‌ربازی کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ستیڤن هێرمه‌ن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سیۆل ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شـایان پاشا به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.