کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باشور هه‌روا له‌سه‌ر پـلانه‌کانی بۆ مه‌شق و ڕاهێنان به چه‌کی ڕاسـتی له‌سه‌ر دورگه‌ی یۆنپـیۆنگی نزیک سـنووره‌کانی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا که ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاژانسی کۆری فهرمیـیهوه بڵاوکرایه‌وه، له‌شـکری کۆریای باکور گوتی وڵامدانه‌وه‌ی توندتر و زیاتری ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ بۆردومانه‌که‌ی 23 مانگی یازده ئه‌وه‌ی کردیه سه‌ر دورگه‌که و بووه مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆریای باشور ڕایگه‌یاند که‌وا به نیازه له نێوان ڕۆژانی شه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو و به‌پـێی که‌شوهه‌وا بۆ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ به چه‌کی ڕاسـتی مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر دورگه‌ی یۆنپـیۆنگ بکات.