سوپا سالاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مایکڵ مۆڵن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و کۆریای باشور به‌رده‌وام ده‌بن له سـازدانی مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شـکری هاوبه‌ش، ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی کۆریای باکور ئه‌وه‌ی کردبوویه سه‌ر دورگه‌یه‌کی کۆریای باشور.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش وتووێژه‌کانی له سیۆل، ئه‌دمیڕاڵ مۆڵن هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر وابه‌سـته‌یی ئه‌مه‌ریکا به به‌رگریکردن له کۆریای باشور. گوتیشی ئه‌و هیواداره دراوسـێـیه‌کانی کۆریای باشور -- به تایبه‌تی ژاپـۆن – به‌شـداری بکه‌ن له خۆئاماده‌کاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێـکی دیکه‌ی کۆریای باکور له ئاینده‌دا.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌دمیڕاڵ مۆڵن ئاماژه‌ی دا به وتووێژه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی واشنتن ئه‌وه‌ی بڕیاره له نێوان وزیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور و ژاپـۆن سـازبکرێن. به‌ڕێز مۆڵن شه‌وی چوارشه‌ممه به‌ره‌و تۆکیۆ ڕۆیشت به مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌دمیڕاڵ مۆڵن هه‌روه‌ها په‌سنی ڕێبه‌رانی کۆریای باشوری دا بۆ ئه‌و دان به‌خۆدا گرتنه‌ی نیشـانیان دا به‌رامبه‌ر تۆپـبارانه‌که‌ی کۆریای باکوری سه‌ر دورگه‌ی یۆنپـیۆنگ، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س. به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا کۆریای باکوری ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی به هه‌ڵه‌دا نه‌چێت و وابزانێت هه‌ر هێرشی دیکه له ئاینده‌دا بکات هه‌ر وا به‌بێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه کۆتایی پێ‌دێت.
ئه‌دمیڕاڵ مایکڵ مۆڵن گوتیشی ئه‌و داوای له کۆریای باشور نه‌کردووه هێرشی ئاسـمانی نه‌کاته سه‌ر کۆریای باکور ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشی دیکه‌ی کرده‌وه.