Accessibility links

کۆریای باکور تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام دەدات


سەرۆکایەتی لەشکری کۆریای باشور دەڵێت کۆریای باکور بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە کاتی خۆجێـی بە لایەنی کەم دوو موشەکی هەڵداوە لە ناوچەیەک لە نزیک وۆنسانی سەر کەناری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

هەرچەندە جۆرەکەیان دەستنیشان نەکرد، بەڵام دەڵێن موشەکێکیان لە کاتژمێر 5:34 هەڵدراوە و ئەوی دیکەیان 5:57 و نزیکەی 430 کیلۆمەتریان بڕیوە.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس پشـتڕاستکردەوە.

ئەمە یەکەم موشەک هەڵدانی کۆریای باکورە لە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور لە مانگی شەش لە ناوچەی داماڵراو لە چەکی نێوان هەردوو کۆریا کۆبوونەوە.

پـێشتر لە مانگی پـێنج کۆریای باکور تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام دا.

XS
SM
MD
LG