Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باکور فرمانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی زیاتر دەدات


سەرۆکی کۆریای باکور کیم جۆنگ ئون ئەمڕۆ رایگەیاند وڵاتەکەی لە ئایندەیەکی کورتدا تاقیکردنەوەی کڵاوەی ئەتۆمی و هەروەها موشەکی بالستی ئەنجام دەدات ، ئەمەش واتای ئەوەیە کە کۆریای باکور درێژە بە شێوازی بەربەرەکانێکردنی زەقی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی خۆی دەدات .

ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم هەرەشەیەی ئەمدواییەی کۆریای باکور کارێکی چاوەڕوانکراوی کاردانەوەی پیۆنگ یۆنگە لە دژی ئەو سزا توندە نوێیانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئەو وڵاتەیدا سەپاند ، هەروەها پێدەچیت ئەم هەڕەشەی ئەتۆمییەی کۆریا باکور بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە بێت کە گومانیان لە تواناکانی ئەتۆمی کۆریای باکور هەیە.

ئاژانسی هەواڵەکانی حکومەتی پیۆنگ یۆنگ رایگەیاند کە کیم جۆنگ ئون فرمانی داوە تاقیکردنەوەی زیاتری ئەتۆمی بکرێت.

لە بەرامبەردا کۆریای باشور و ژاپۆن داوایان لە کۆریای باکور کردووە خۆی لە پێشێلکردنی زیاتری بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بە دورراگرێت ، ئەوەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و تەکنەلۆژیای موشەکی بالیستی لە پیۆنگ یۆنگ قەدەغەدەکات. هەر لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سەرۆکی کۆریای باشور گوتی کۆریای باکور بەم کارانەی خۆی بەرەو لە ناوبردن دەبات ، ئەگەر رێبازی خۆی نەگۆڕێت و هەروەها ئەگەر درێژە بە سیاسەتی وروژاندنی لە رادە بەدەری خۆی لەو بارەیەوە بدات.

XS
SM
MD
LG