Accessibility links

کۆریای باکور هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا و کۆریای باشور دەکات


کۆریایی باشور و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستیان بە مانۆڕی ساساڵانەی هاوبەشی خۆیان کردوە کە هاوکاتە لەگەڵ کەشوهەوایەکی گرژی روولەهەڵچوو ، بەهۆی ئەو تاقیکردنەوە ئەتۆمییە و موشەکە بالستییەی کۆریایی باکور بەمدوایانە ئەنجامیدان.

مانۆڕە هاوبەشەکە هەتا ئێستا بە مەزنترین لەقەڵەمدەدرێت و تێدا پتر لە 300 هەزار سەربازی کۆریایی باشور و نزیکەی 17 هەزار سەربازی ئەمریکایی بەشداری دەکەن.

بە چەند کاتژمێکرێک بەر لە دەستپێکردنی مانۆڕە سەربازییەکە ، کۆمسیۆنی بەرگری نشتیمانی کۆریایی باکوری خاوەن دەسەڵات هەرەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی بەهەموو تونایەوە کرد بۆ بەرپەرچدانەوەی مانۆڕەکەی ئەمریکا و کۆریایی باشور، ئەوەی پیۆنگ یۆنگ بە ئامادەکاری بۆ دەستدرێژی کردنە سەر رژێمە کۆمیونستەکەی دەبێنێت. هاوکات کۆمسینۆنەکەی کۆریای باکور هەڕەشەی ئەوەی کرد بە چەکی ئەتۆمی دەست لەبنکە لەشکریەکانی ئەمریکا لە کۆریایی باشور و لە هەرێمی پاسیفیکدا دەوەشێنێت.

بەیانامەکەی کۆمسیۆنی بەرگری نشتیمانی کۆریای باکور دەشڵێت ئەگەر ئێستا دەست بە دوگمەی موشەکەکانماندا بنێن بۆ لە ناوبردنی دوژمنانمان، ئەوا لە یەک خولەکدا، هەموو بنکەکانی نەیارانمان دەکەینە ئاگر و خۆڵەمێش.

لە دەستپێکی مانۆڕی هەموو ساڵێکدا، کۆریای باشور وەک نەریتێک هەڕەشەی لەم جۆرە دەکات ، بە هۆی ئەو مانۆڕەی کە سیئۆل و واشنتن بە مانۆڕی بەرگری لە سروشتیدا پێداگری لەسەر دەکەن.

وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری کۆریایی باشور داوای لە پیۆنگ یۆنگ کرد رەفتاری هەڵەشە و ناژیرانەی خۆی راگرێت ، پەیمانیشیدا کە ئەگەر کۆریای باکور هەڕەشەکانی خۆی بە ئەنجام بگەینێت ئەوا وەڵامدانەوەی سیئۆل توند و بێبەزەییانە دەبن.

مانۆڕە لەشکریە هاوبەشەکەی ئەمریکا و کۆریای باشور بە نزیکەی هەفتەیەک دوای ئەوەیە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆمەڵێک سزای نوێی توندتری بەسەر کۆریایی باکوردا سەپاند ، وەک کاردانەوەی بەرامبەر چوارهەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا و مانگێک دواتریش تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی.

بڕیاریشە خودی کۆریای باشور کۆمەڵێک سزای توند سبەی لە دژی کۆریای باکور پەسەند بکات ، کاتێک حکومەتەکەی" سەرۆک پارک گیون هەی " گرتنە بەری هەڵوێستی زیاتر توند بەرامبەر پیۆنگ یۆنگ پەسەند دەکات. سەرۆک براک ئۆباما لە درەنگانێکی مانگی رابردوودا یاسایەکی بۆ سەپاندنی سزای نوێی ئەمریکای بە سەر کۆریایی باشوردا مۆرکرد.

XS
SM
MD
LG