Accessibility links

کۆریای باکور نایەوێت داوای لێبوردن لە کۆریای باشور بکات لە بارەی تەقینەوەی مینێـک


کۆریای باکور ڕەتی‌دەکاتەوە داوای لیبوردن لە کۆریای باشور بکات سەبارەت بە تەقینەوەی مین بە 2 خەڵکی کۆریای باشور کە بووە مایەی برینداربوونیان و دەڵێت کۆریای باشور پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان دەخاتە مەترسییەوە ئەگەر لەسەر داوای لێبوردن سووربێت.

جێی ئاماژەیە کۆریای باکور مەخابنی خۆی دەربڕیبوو سەبارەت بەو ڕووداوە لە ڕێککەوتنێکدا کە لە هەفتەی ڕابردوو پێیگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزی نێوان هەردوو وڵاتەکەدا.

کۆریای باشور دەڵێت ئەو قسەیەی وەکو بەڵگەیەک تەماشا دەکات کە پیۆنگیانگ بەرپرسیارێتی لەو ڕووداوە لە ئەستۆ گرتووە ئەوەی لە مانگی هەشتدا ڕوویدابوو.

XS
SM
MD
LG