Accessibility links

کۆریای باشور داواکەی سەرۆک ترامپ بۆ پـێدانی 1 ملیار دۆلار ڕەتدەکاتەوە


حکومەتی کۆریای باشور بە خێرایی داواکەی دانۆڵد ترامپی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای رەتکردەوە کە داوایکردبوو لە بەرامبەر خەرجیەکانی سیستمی بەرگری موشەکی لە کۆریای باشور، سیۆل بڕی یەک ملیار دۆلار بە ئەمەریکا بدات.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند هیچ گۆڕانکاریەک لە هەڵوێستی کۆریای باشور و ئەمەریکا نیـیە و دەڵێت حکومەتی سیۆل خاک و هاوکاری بۆ ئەو مەبەستە دابین دەکات و لە بەرامبەردا ئەمەریکا خەرجیەکانی دانانی سیستمی موشەکی بەرگری ئاسمانی و وەگەڕخستنی و پاراستنی دەگرێتە ئەستۆ.

دابەستنی موشەکی بەرگری ئاسمانی ساڵی پار لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی ئەو کاتە براک ئۆباما رێکەوتنی لەسەر کرابوو.

بەڵام لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەکانی رۆیتەرز کە شەوی پـێنجشەممە بڵاوکرایەوە ، سەرۆک ترامپ گوتی دەبێت کۆریای باشور خەرجیەکانی ئەو سیستمە موشەکیە بەرگریە ئاسمانیەی بخاتە سەر شانی خۆی. هاوکات سەرۆک ترامپ لە میانەی دیمانەکەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەکانی رۆیتەرز گوتیشی ئەو دەخوازێت کێشەکان لەگەڵ کۆریای باکور بە ئاشتیانە جارەسەر بکات ، کە رەنگە لە رێگەی سەپاندنی گەمارۆری نوێ بێت بەسەر پیۆنگ یانگ ، دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دەرئەنجام شیانی شەڕێکی ئێجگار گەورە لەگەڵ کۆریای باکوردا هەیە . هاوکات حکومەتی چینیش کۆریای باکوری لە سەپاندنی گەمارۆی نوێ ئاگادارکردەوە، ئەگەر تاقیکردنەوەیەکی دیکەی ئەتۆمی ئەنجام بدات.

XS
SM
MD
LG