Accessibility links

پارتی دەسەڵاتداری کۆریای باکور لە پاشان دەیان ساڵ کۆنگرەی گشتی خۆی دەبەستێت


پارتی کرێکارانی کۆریای دەسەڵاتدار لە کۆریای باکور یەکەم کۆنگرەی گشـتی خۆی دەبەستێت لە پاش نزیکەی 36 سـاڵ، چاوەڕوان‌دەکرێت تیایدا زیاتر دەسەڵاتەکانی کیم جۆنگ ئونی ڕێبەری وڵاتەکە هێندەی دیکە توندتربکرێن.

کۆنگرەکە ئەمڕۆ هەینی لە کۆشـکی 25 ی ئەپـریلی پـیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریای باکور دەسـتیپـێکرد و پـێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ درێژە بکێشێت. هەزاران بەرپـرسی پارتەکە کە زۆر بە وردی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە دەسـتنیشانکراون، بانکهێشتی کۆنگرەکە کراون.

هەرچەندە نزیکەی 100 ڕۆژنامەوانی بیانی بۆ ڕووماڵکردنی کۆنگرەکە بانگهێشتکراون، بەڵام ڕێگەیان پـێنەدرا بچنە نێو کۆشکەکەوە و تەنانەت بەسەریاندا سەپاندوون کە نابێت لە 200 مەتر زیاتر لە شوێنی کۆنگرەکە نزیک بکەونەوە.

هیچ شاندێـکی بیانی بەشداری لە کۆنگرەکە نەکردووە، بە وڵاتی چینیشەوە کە هاوپەیمانی سەرەکی پـیونگ یانگە و لە دوایـین کۆنگرەی پارتەکە لە سـاڵی 1980 بە شاندێـکی گەورە بەشداری کردبوو.

هەروەها دەسەڵاتداران بە هاوڵاتیانیان گوتووە کاتێـک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی لێدوان دەدەن دەبێت بە توندی پابەندی تێڕوانینی فەرمی دەوڵەت بن. هاوکات کەناڵی تەلەفیزیۆنی وڵاتەکە کە تەنیا هی ڕژێمەکەیە، سەرقاڵی پەخشکردنی ڕاپـۆرت و هەواڵ بوون کە بە شان و باڵی ڕێبەری وڵاتەکەیان هەڵدەدات، ئەوەی هەموو تەمەنی 33 سـاڵە.

XS
SM
MD
LG