ڕه‌حیمی ڕه‌شی چالاکوانیکی رامیاری کورد نزیکه‌ی دوو هه‌فته له مه‌وپێش له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشی ئێرانیه‌وه ده‌ستگیر کراوه و بۆ زیندانی ورمێ گواستراوه‌ته‌وه. له هه‌ڤپه‌یڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆماری کوڕی ده‌ڵێت باوکم هه‌ر به دوای ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ده‌ستی به مانگرتن کردووه بۆ بێزاری ده‌ربڕین دژ به ناڕه‌وایی ده‌ستگیرکردنی و ئێستاکه پاش 11 رۆژ مانگرتن له خواردن باری ته‌ندروستی زۆر باش نییه. کۆماری ڕه‌شی له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان داوا ده‌کات هه‌وڵ و کۆششی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئازادکردنی باوکی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.