به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سکرتاریه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی ڕێکخستنی نهێنی ئه‌م حیزبه ڕۆژی هه‌ینی 23ی مانگ له شاری سنه، ناوه‌ندی پارێزگای کوردستانی ئێران، که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران و سێ پێشمه‌رگه له ده‌ره‌نجامی کاتژمێرێک شه‌ڕ و پێکداداندا کوژراون.
وه‌ک له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه سێ پیشمه‌رگه‌یه "به ناوه‌کانی سه‌باح حوسه‌ین په‌ناهی، حامید سه‌یف په‌ناهی و بێهزاد نووری" له ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.
عه‌بدوڵلا ئازه‌ربار، به‌رپرسی کۆمیسیونی نیزامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه‌ی له‌م پێکدانانه‌دا پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی نزیک به چالاکانی کورد ده‌ڵێن له ده‌ره‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا، شه‌ش پاسدار کوژراون و پێنجی تریش بریندار بوون به‌ڵام له به‌یاننامه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌دا ئاماژه به ژماره‌ی کوژراوانی سۆپای پاسداران نه‌دراوه به‌ڵام "له ئه‌و شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌دا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی چه‌ندین کوژراو و برینداریان به‌ر که‌وتوه.."
له‌هه‌مان کاتدا، به‌شی ڕاگه‌یاندنی بنکه‌ی حه‌مزه‌ی سۆپای پاسدارانیش ڕۆژی هه‌ینی به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به شه‌ڕی هێزه‌کانی سۆپای پاسداران و به وته‌ی ئه‌وان "گرۆپێکی تیرۆریستی" له شاری سنه ده‌کات. له به‌یاننامه‌که‌ی سۆپادا ئاماژه به کوژرانی سێ له‌و گرووپه و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی یه‌کێکی تریان کرد، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ک به کوژرانی هێزه‌کانی سۆپا نه‌کراوه.