Accessibility links

تەرمی 18 کەسی سیڤیلی دیکە لە کۆبانی دەدۆزرێنەوە


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئەمڕۆ هەینی 18 تەرمی دیکەی خەڵکی سـیڤیل لە شاری کۆبانی دۆزراونەتەوە کە لە ماڵ و سەر شەقامەکاندا بە دەسـتی چەکدارانی داعش کوژراون. دەشڵێت ژمارەیەکیان منداڵبوون، لەوانە منداڵێـک 5 گولـلەی لێدراوە.

پاشان کۆمەڵەکە گوتی 42 چەکداری داعش کوژراون و 10 لە ئەندامانی هێزەکانی یەپەگە و دەزگای ئاسایش گیانیان لەدەسـتداوە.

هاوکات کاربەدەسـتێـکی لەشکری ئەمەریکا هەوڵی کەمکردنەوەی نیگەرانیـیەکان دەدات.

کۆلۆنێل پات ڕایدەر لە قەبارەی هێرشەکەی کەمکردەوە و گوتی هیچ نیشـانەیەک نیـیە ئاماژە بۆ ئەوە بکات هێرشێـکی گەورەیە، بەڵکو ئەوە هەوڵێـکی داعشە بۆ ئەوەی وەها نیشـانی بدات هێرشێـکی گەورە لە ئارادایە. گوتیشی هێرشی لەو جۆرەی کرایە سەر کۆبانی شتێـکی چاوەڕوانکراوبوو لە داعش، بە تایبەتی لە پاش ئەو زیانە گەورانەی لەم هەفتانەی دوایی پـێـیگەیشتبوو.

XS
SM
MD
LG