Accessibility links

سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک: تیرۆركردنى كەسایەتیە عەرەبەكانى كەركوک هەوڵێكى ئیقلیمى و ناوخۆییە بۆ نانەوەى فیتنە


سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ئاشكرایكرد تیرۆركردنى كەسایەتیە عەرەبەكانى كەركوک هەوڵێكى ئیقلیمى و ناوخۆییە بۆ نانەوەى فیتنە لە ناو شارى كەركوک و جەختیكردەوە ئەو هەوڵانە شكست پێدەهێنن.

ڕێبوار تاڵەبانى، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"هەوڵێكى سیاسى ئیقلیمى نێودەوڵەتى لە ئارادایە بۆ نانەوەى دووبەرەكى لە كەركوک لە ڕێگەى كوشتنى كەسایەتیـیەكانى كەركوكەوە."

دەربارەى تۆمەتباركردنى ئەنجومەنى پارێزگا لەسەر لێپێچینەوە نەكردن لە بەرپرسانى ئەمنى بەهۆى دەستگیرنەكردنى ئەو كەسانەى كەسایەتیەكانى كەركوک تیرۆر دەكەن، ڕێبوار تاڵەبانى وتى"ئەنجومەنى پارێزگا چەندین جار بەرپرسانى ئەمنى بانگهێشتكردووە و بەردەوامیش دەبێت لە بانگهێشت كردنیان."

بەبڕواى سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، داعش لە سنورى كەركوک لە حاڵەتی پاشەكشە و بەرگریدایە و توشى بارودۆخێكى ناجێگیربووە، بە شێوەیەک ئەگەر هاوكێشە ئیقلیمیەكان نەبێت ناتوانێت لە ناوچەكەدا بمێنێتەوە.

ڕێبوار تاڵەبانى، جەختیشیكردەوە كە هێزى پێشمەرگە لە ناوچەكەدا دەمێنێتەوە و جارێكى تر خەڵكى كەركوک رازى نابێت پێشمەرگە ناوچەكە بۆ هیچ هێزێكى تر چۆڵ بكات.

تۆمەتباركردنى وڵاتانى ئیقلیمى بەدەست هەبوون لە ئاڵۆزیەكانى كەركوک، لە كاتێكدایە كوتلەى عەرەبى بەبیانووى بە ئامانج كردنى كەسایەتیە عەرەبەكان دانیشتنى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوكى بایكۆتكرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG