Accessibility links

داعش دەیەوێت لە ڕێگەى ئاوارەكانەوە و بە ناسنامەى تەزویرەوە دزە بكاتە ناو شاری کەرکوکەوە


بەرپرسانى ئەمنى شارى كەركوک ئاماژە بەوەدەكەن ئەندامانى چەکدارانی داعش ویستویانە لە ڕێگەى هەڵگرتنى ناسنامەى ساختە و خۆ تێكەڵكردن بە ئاوارەكان دزە بكەنە نێو شارى كەركوک، بەڵام دەزگا ئەمنیەكان شكستیان بەو هەوڵانە هێناوە.

ئازاد جەبارى سەرۆكى لیژنەى ئەمنى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"دەزگا ئەمنیەكانى كەركوک ژمارەیەكى زۆر ئەندامانى داعشیان دەستگیركردووە كە لە ڕێگەى گوندنیشینە عەرەبەكانى باشورى كەركوكەوە ویستویانە دزە بكەنە ناو شارى كەركوک، هەندێـکیان چەک و تەقەمەنیـیان پێبووە."

هاوكات عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەكانى كەركوک، ئاماژەى بەوەكرد وەكو دەزگا ئەمنیەكان هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنى ئەو داعشانە چڕكردووەتەوە كە خۆیان خزاندووەتە نێو ئاوارە عەرەبەكانەوە.

ناوبراو وتى"زانیارى هەیە بەشێک لەو گوندنیشینە عەرەبانەى بەرەو كەركوک و داقوق هاتوون پـێشتر لە ڕیزى داعشدا بوون و شەڕى پـێشمەرگەیان كردووە."

رۆژى هەینى رابردوو هێزى پێشمەرگە بە هاوكارى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان ژمارەیەك گوندى لەباشورى كەركوك كۆنترۆڵ كرد، كەدانیشتوانى ئەو گوندانە خۆیان ڕادەستى پێشمەرگە كرد و بەرەو كەركوك و داقوق هێنران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG