سیاسیه‌كانى سه‌ربه پێكهاته جیاوازه‌كانى كه‌ركوك، شه‌ڕ و ململانێى نێوانیان بۆ نێو دادگاكان ده‌گوێزنه‌وه، له‌كاتێكدا له‌و ململانێیه‌دا ته‌نها خۆیان به سكاڵاكار و سكاڵا له‌سه‌ر كراویشه‌وه سودمه‌ندن.
دواى بردنى دۆسیه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى پێشوو بۆ دادگا، رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانى تره‌وه درایه دادگا؛ له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر سكاڵاى په‌رله‌مانتارێكى كورد دۆسیه بۆ راكان جبورى پارێزگاریش كراوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچكام له به‌رپرسانى پێكهاته‌كان له بردنى دۆسیه‌كانیان بۆ دادگا زه‌ره‌رمه‌ند بن، به‌پێچه‌وانه‌وه سكاڵاكار و سكاڵا لێكراوه‌كانیش ره‌نگه له‌ڕووى پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریه‌وه له‌نێو پێكهاته‌كانیاندا سودمه‌ند بن.
گواستنه‌وه‌ى ململانێى به‌رپرسان بۆ نێو دادگاكان، له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئیفلیج كراوه، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه،لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌بووه.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد زۆرجار به‌رپرسانى پێكهاته‌كان كێشه‌ى یه‌كترى گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه، تا له‌نێو پێكهاته‌كانى خۆیاندا لایه‌نگر په‌یدا بكه‌ن.
ناوبراو به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت"پێشتر ئه‌نجومه‌نى پارێزگا لیژنه‌یه‌كى ته‌نسیقى هه‌بوو، ئه‌و لیژنه كێشه‌ى نێوان پێكهاته‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كرد، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنیشى له‌سه‌ر مه‌سه‌له ناكۆكه‌كان ده‌كرد."
گوتیشى"ئێستا لیژنه‌كه نه‌ماوه، بۆیه سیاسیه‌كان ته‌نانه‌ت كێشه بچوكه‌كانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یبه‌نه دادگا."
هه‌فته‌ى رابردوو سكاڵاى پێكهاته‌كانى تر له‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانى پوچه‌ڵكرایه‌وه، راكان جبوریش دواى رۆیشتنى بۆ دادگا، به كه‌فاله‌تى 200 ملیۆن دینار ئازاد كرا، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه.
به‌شێك له‌و تۆمه‌تانه‌ى سیاسیه‌كانى كه‌ركوك ده‌یده‌نه پاڵ یه‌كترى ڕاستیان تێدایه، به‌ڵام تۆخ بوونه‌وه‌ى ململانێ سیاسیه‌كان وایكردووه به چاوى گومانه‌وه له بنه‌ماى یاسایى تۆمه‌ت و سكاڵاكان بڕوانرێت.
محه‌مه‌د عوسمان یه‌كێك له‌نوێنه‌رانى كه‌ركوك له‌خۆلى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"پێكهاته‌كان كێشه‌یان نیه، به‌ڵام عه‌قڵیه‌ته سه‌قه‌ته‌كان گرفت دروست ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر سفر ده‌كه‌نه‌وه."
گوتیشى"به‌شێك له‌به‌رپرسانى پێكهاته‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌به‌غدان، دۆخى كه‌ركوكیان خراپ كردووه."
گه‌ر ململانێ و شه‌ڕى نێوان به‌رپرسانى پێكهاته‌كان به دیویًَكدا چوارچێوه‌یه‌كى شه‌خسى وه‌رگرتبێت، ئه‌وا به‌دیوه‌كه‌ى تردا ململانێكان له‌سه‌ر پۆست و پێگه‌ى داهاتووى خۆیان و پێكهاته‌كانیانه.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، پێیوایه پۆستى پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، بناغه‌ى ململانێى نێوان به‌رپرسان و هۆكارى سكاڵا تۆماركردنیانه له‌سه‌ر یه‌كترى.
حه‌دیدى وتى"گه‌ر كێشه‌ى ئه‌و پۆستانه به ته‌وافق چاره‌سه‌ركران، سكاڵا و سكاڵاكاریه‌كان خۆیان كۆتاییان دێ."
ململانێى نێوان به‌رپرسانى كه‌ركوك به شێوه‌یه‌ك تۆخ بووه‌ته‌وه، به‌شێكیان هێنده‌ى بیریان لاى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه و دیكۆمێنته له‌سه‌ر یه‌كترى، هێنده له خه‌مى داهاتووى شاره‌كه‌یاندا نین.