ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ڵێت، له چوارچێوه‌ى دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى، یه‌كێتى ده‌ست به‌ردارى مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك نه‌بووه و بریاره جم و جۆڵى هه‌ردوولا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك ده‌ست پێبكات.
رزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "به‌پێى رێككه‌وتنى نێوانمان، هاوكات له‌گه‌ڵ راسپاردنى مه‌سرور بارزانى دا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ده‌بێت یه‌كێتى و پارتى پێكه‌وه و له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه، كار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگاربكه‌ن."
له‌كاتێكدا هه‌ندێك له به‌رپرسانى پارتى چاره‌سه‌ركردنى گرفتى پارێزگارى كه‌ركوك ده‌به‌ستنه‌وه به دانانى پارێزگارێكى بێ لایه‌ن یاخود گێڕانه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ پۆسته‌كه‌ى، به‌ڵام رزگار عه‌لى ده‌ڵێت، "جۆره‌ها لێدوان ده‌بیستین، نازانین پارتى له‌سه‌ر كامه‌یان یه‌كلا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێمه ته‌نها به پارێزگارێكى كوردى یه‌كێتى ڕ‌ازى ده‌بین."
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى پارتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"پارتى بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌گفتووگۆدایه."