خەڵکی زۆر لە دانیشتوانی کەرکوک شارەکەیان چۆڵ دەکەن و ڕوو لە هەردوو پارێزگای سلێمانی هەولێر دەکەن و دەڵێن نیگەرانیـیان لە دۆخەکە هەیە.
دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کەرکوک دەڵێت هیچ هێزێکی کوردی لە ناو شاری کەرکوکدا نەماوە و تەنها ئاسایشی یەکێتی ماوەتەوە کە هیچ ڕۆڵێـکی نیـیە و هەروەها هیچ بەرپـرسێکی کوردی جگە لە ژمارەیەک پەرلەمانتار لە شارەکەدا نەماون، بۆیە خەڵکی کوردی شارەکە زۆر بێزار و نیگەرانن.
دەشڵێت هەرچەندە پـرۆپاگەندەی ئەوە هەیە پشـکنین و هەڵمەت دەکرێت، بەڵام هیچ شتێکی لەو جۆرە نەکراوە. باس لەوەش دەکات هێزە ئاسایشیـیەکان هەوڵ دەدەن خەڵکی دڵنیابکەنەوە کە هیچ شتێـک لە ئارادا نیـیە و هیچ هۆکارێـک نیـیە بۆ ئەوەی شارەکەی خۆیان جێبهێڵن.
هەروەها دەڵێت گەنجی کوردی کەرکوک لە بوونی حەشدی شەعبی لە شارەکەیاندا بێزارن و دەڵێن قبوڵ ناکەن ئەو هێزە لە شارەکەیاندا هەبێت. هاوکات لە نێو پارێزگای کەرکوک هیچ بەرپـرسێکی کوردی لێ نەماوە و ئێستا کۆمەڵێـک حەشدی شەعبی و ژمارەیەک لە ئەندامانی عەرەبی سووننە و تورکمانی شیعە و سووننە دەوامی تیادادەکەن.
دەقی ڕاپـۆرتەکەی دڵشاد ئەنوەر لەو فایلە دەنگیـیەدایە.