Accessibility links

دەنگى ئەمەریكا وردەكارى پلانێک بۆ تیرۆركردنى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک ئاشكرا دەكات


دەزگا هەواڵگیریەكانى كەركوک چەند ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگا ئاگادار دەكەنەوە لەوەى كە رێوشوێنى ئەمنى توندبگرنە بەر بۆ پاراستنى خۆیان، چونكە زانیاریان پێگەیشتووە لەلایەن گروپێک چەكدارى "تیرۆرستەوە" پلان بۆ تیرۆركردنیان داڕێژراوە.

نەجات حسێن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ئاماژەى بەوەكرد چەند ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگا لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە ئاگادار كراونەتەوە لە داڕشتنى پلانێک بۆ تیرۆركردنیان ، وتى"تا ئێستا نازانرێت ئەو لایەنەى لە پشت پلانەكەوەیە چى لایەنێكە، بەڵام لێكۆڵینەوە لە زانیاریەكان دەكرێت."

ناوبراو وتیشى"هەموو ئەو كارانە دەچنە چوارچێوەى هەوڵدانەوە بۆ نانەوەى فیتنە لە نێوان پێكهاتەكانى كەركوكدا."

لە ماوەى چەند ساڵى رابردوودا چەند ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک لەنێو شارى كەركوکدا دراونەتە بەر دەسترێژى گولـلە و تیرۆركراون، لە زۆربەى ئەو رووداوانەشدا پەنجەى تۆمەت بۆ داعش و گروپە چەكدارەكانى تر درێژكراوە.

محەمەد خەلیل ى سەرۆكى كوتلەى عەرەبى لەئەنجومەنى پارێزگا ، دواین ئەندامى تیرۆركراوى ئەنجومەنە كەچەند مانگێک لەمەوبەر لە نێو شارى كەركوک درایە بەر دەسترێژى گولـلە و كوژرا.

كامەران كەركوكى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك لە كوتلەى كوردى ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"زۆربەى ئەو كەسایەتیانەى لە ڕابردوودا تیرۆركراون سەربە عەرەبى سونەن ، ئەمەش پەیامێكى گروپە چەكدارەكانە هەتا پێیانبوترێت هەموو كات دەستیان پێیاندەگات."

تیرۆركردن لە شارى كەركوک تەنها ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا و كەسایەتیە دیارەكانى نەگرتووەتەوە ، بەڵكو لە ڕابردوودا دەیان ئەفسەر و پلەدارى هێزەكانى پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانى تریش دراونەتە بەر دەسترێژى گولـلە و تیرۆركراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG