Accessibility links

داعش 33 کەس دەسـتگیردەکات بە تاوانی هەوڵی هەڵاتن لە ناوچەکانی ژێر دەستی


داعش لە ناوچەكانى رۆژئاواى كەركوك 33 ى كەسى دەستگیركرد كە دەیانویست بەرەو ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى پێشمەرگە هەڵبێن، هەروەها ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوكیش لەلایەن ئەو رێكخراوەوە بۆمب باران كرا.

لیوا شوان حەمەغەرەیب فەرماندەى پێشمەرگە لەرۆژئاواى كەركوك ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بەردەوام داعش ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە دەستگیردەكات كە بەرەو ژێر دەسەڵاتى پێشمەرگە هەڵدێن."

وتیشى"لە نێوان سنورەكانى داعش و پێشمەرگەدا قاچاخچى عەرەب پەیدا بوون، كە شارەزاى رێگاكەن و خەڵكى مەدەنى لە سنورى داعشەوە بۆ سنورى پێشمەرگە دەپەڕێننەوە."

بەپێى وتەى فەرماندەكەى پێشمەرگە، هۆكارى رێگرتن لەهەڵاتنى هاوڵاتیانى مەدەنى لەلایەن داعشەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە داعش خەڵكى مەدەنى بۆ پەڵغانى مرۆیى بەكاردێنێت بۆ ئەوەى بۆمب باران نەكرێن.

هاوكات ئەمڕۆ چوارشەممە داعش لە گوندى بەشیرەوە ناحیەى تازە خورماتووى بۆمب باران كرد و بەو هۆیەوە ژن و منداڵێك برینداربوون.

نازم كەهیە ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى تازە خورماتوو بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش 17 بۆمبى ئاراستەى ناحیەى تازە خورماتوو كردووە."

ماوەى هەفتەیەكە جم‌وجۆڵى داعش لەسنورى كەركوك بەتەواوەتى زیادیكردووە،بەتایبەت چەند جارێك لەباشورى كەركوك هێرشیانكردووەتە سەر حەشدى شەعبى .

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:44 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG