عه‌ره‌ب و توركمان نایانه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك بن و بیده‌نه‌وه به‌كورد كه ئێستا عه‌ره‌بى سونی ئەو پۆستەی هەیە و كورد هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌دات.
میدیای عێراقی بڵاویانكرده‌وه، گوایه عه‌ره‌ب و توركمان پێشنیاریان بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه، پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به‌شێوه‌ى ده‌ورى و هه‌رجاره‌و لاى پێكهاته‌یه‌ك بێت، یان پۆسته‌كه لاى راكان جبورى پارێزگارى ئێستا به‌وه‌كاله‌ت بمێنێته‌وه.
به‌ڵام ئازاد جه‌بارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌كوتله‌ى یه‌كێتى گوتی كورد به‌و پێشنیاره رازى نابێت و به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك ئیستیحقاقى گه‌وره‌ترین كوتله‌یه كه كورده؛ ناكرێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك داواى بكات كه ژماره‌یان به‌قه‌د گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركوكه."
ئەو گوتیشى، "گه‌ر وابێت، ده‌بێت پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌شێوه‌ى ده‌ورى لاى نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان بێت؛ ئه‌مه خیلافى قانونه."
دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، یه‌كێتى هه‌وڵیدا به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان پۆستى پارێزگار وه‌ربگرێته‌وه، بەڵام شكستى هێنا.دواتر، هه‌وڵیدا پارتى بگه‌رێنێته‌وه كه‌ركوك و پۆسته‌كه وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه‌شى شكستى هێنا و ئێستا جارێكى تر ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركماندا رێكبكه‌وێته‌وه.
نه‌جات حسێن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له كوتله‌ى توركمانى، له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى به‌ناكۆكیه‌كان كرد.ئەوگوتى، "كورد و عه‌ره‌ب و توركمان به‌جیا داواى ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن."
بریاره كوتایى مانگى 12 ى ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌كه‌ركوك بكرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌كان له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك هه‌روا به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوى بمێنێته‌وه.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى ده‌ڵێت، "پۆستى پارێزگار ئیستیحقاقى گه‌وره‌ترین كوتله‌یه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌كراوه."
ناكۆكى نێوان پێكهاته‌كانى كه‌ركوك له‌سه‌ر پۆسته‌كانى ئه‌و شاره، له‌كاتێكدایه هه‌وڵى نانه‌وه‌ى پشێوى له‌و شاره ده‌درێت و ناو به‌ناو ته‌قینه‌وه ڕووده‌دات، به‌تایبه‌ت شه‌وى یه‌كشه‌مه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كى مه‌مدوده ڕوویداو چه‌ند هاوڵاتیه‌ك كوژران و برینداربوون.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگا ى دژه تیرۆرى عێراق، ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى كه‌ركوكیان ده‌ستگیركردووه، كه‌سه‌ر به توندره‌وه‌كانه و بە هۆی دۆزینەوەی هەندێک مادەی تەقینەوە لە ماڵیاندا، دەستگیرکراوە.