Accessibility links

لیوا ره‌سوڵ عومه‌ر: هێلیکۆپته‌ره‌کانی خوارووی که‌رکوک هی عێڕاق بووه‌

  • Yahya Barznji

لیوا ڕه‌سووڵ له‌ گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی هه‌ریمی کوردستان

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌واڵی نیشتنه‌وه‌ی چه‌ند هێلیکۆپته‌ر، له‌ نێویان دا هێلیکۆپته‌رێکی بارهه‌ڵگر له‌ ژێر ناوچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ خوارووی خۆرئاوای که‌رکوک، گومانی زۆری هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لیوا ره‌سول عومه‌ر به‌رپرسی میحوه‌ری 4 ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ڵێت "ئه‌و هێلیکۆپته‌رانه‌ ئه‌مریکی نه‌بوون، به‌ڵکو سه‌ر به‌ کرده‌وه‌ هاوبه‌شییه‌ سه‌ربازییه‌کانی حکومه‌تی عێڕاقیی بووه‌‌. ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاریش نییه‌ کرده‌وه‌ی سه‌ربازی وه‌ها له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی داعش بکرێت، به‌ڵام ناکرێت باس له‌ ورده‌کاری ونهێنییه‌کانی ئه‌و کرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ بکرێت."

ئه‌و به‌رپرسه‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات دوای پرۆسه‌ی رزگار کردنی موسڵ نۆره‌ی رزگارکردنی حه‌ویجه‌و ناحییه‌کانی ده‌وروبه‌ری دێت، "نه‌سوپاو نه‌ ئێمه‌ش به‌ ته‌نیا ناتوانین ئه‌و ناوچه‌ دژواره‌ رزگار بکه‌ین، سوپا چاوه‌ڕوانه‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌کاربێنێت که‌ له‌ موسڵدان، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ین."

له‌به‌شێکی تری وتوێژه‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ داعش دوای دۆڕاندنی له‌ شه‌ڕی جه‌بهه‌ی، په‌نا ده‌باته‌ به‌ر شه‌ڕی پارتیزانی، "داعش ویلایه‌تی جه‌به‌لی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دروست کردووه‌ که‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین مۆڵگه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ رووی داراییه‌وه‌ له‌ دۆخێکی خراپدان."

XS
SM
MD
LG