ئه‌ندامێكى ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانیه‌ى كه سه‌ردانى شارى كه‌ركوكیان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌و شاره و سوتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیاران، ده‌ڵێت،"لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كان خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌نجام."
ڕۆژى شه‌مه، لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى شارى كه‌ركوكى كرد، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دا كۆبۆوه. بریاره له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كان و سوتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیاران راپۆرتێك بده‌نه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك گه‌یشتونه‌ته ده‌رئه‌نجامێكى باش بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كان و 70%ى مه‌سه‌له‌كه ئاشكرابووه، دواتر خۆیان ورده‌كارى مه‌سه‌له‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن."
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركوك گومانى هه‌بوو له‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستى سیاسى یان له پشت بێت وه‌ك له تیرۆر، به‌ڵام په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان بۆ هیچ لایه‌ك درێژ نه‌كرد،
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق، هاته سه‌ر باسكردنى مه‌سه‌له‌ى سوتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیاران، و گوتى،"سوتاندنى ده‌غڵ و دان هۆكارى زۆره، یه‌كێك له هۆكاره‌كان بۆ ئاژاوه نانه‌وه‌یه له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، یه‌كێكى تر ده‌ستى عه‌ره‌به‌كانى له‌پشته‌وه‌یه و ده‌غڵ و دانى كورد ده‌سوتێنن، هه‌روه‌ها ده‌ستى داعشیشى تێدایه."