Accessibility links

دادگاى كه‌ركوك هه‌واڵى رێگه‌دان به‌ ژن هێنانى دووه‌م و سێیه‌م ره‌تده‌كاته‌وه‌


له ‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌واڵى بڵاوبوونەوەی رێنماییه‌ك بۆ دادگاكانى كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ماره‌بڕینى ژنى دووه‌م و سێیه‌م له‌ پیاو به ‌بێ ئاگادارى ژنى یه‌كه‌م، رێكخراوه‌كانى ژنانى نیگه‌ران كرد.

سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێنماییه‌كیان بۆ رێگه‌دان به‌ هێنانى ژنى دووه‌م و سێیه‌م به‌بێ ئاگادارى و ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان كۆبۆ‌وه‌ کە تێیدا هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ ‌ گوایه‌ رێنماییان بۆ رێگه‌دان به‌ هێنانى ژنى دووه‌م و سێیەم بێ ئاگادارى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت.

سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌لى عێراقى و به‌شداربووى كۆبونه‌وه‌كه‌، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "سه‌رۆكى دادگا دڵنیای كردینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ راست نین، یاساكان هیچ گۆڕانكاریه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌ و وه‌كو خۆیانن."

گوتیشى"ئێمه‌ به‌ سه‌رۆكى دادگامان وت، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ پێویستى رێزگرتن له‌یه‌كسانى و مافى مرۆڤ، به‌ تایبه‌ت ئێستا دۆخى دواى داعشه‌ و پێویستمان به‌یه‌كسانى و رێزگرتن له‌مافى مرۆڤ هه‌یه‌."

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان، دادوه‌ر عه‌بدولقادرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك، گوتویه‌تى"چۆن ده‌كرێت ژنى یه‌كه‌م ئاگاى له‌ هێنانى ژنى دووه‌م و سێیه‌م نه‌بێت، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌رعیشه‌ نه‌ك یاسا."

هه‌رله‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان نیگه‌رانى خۆیان له‌ زیادبوونى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى و فره‌ژنى گه‌یاندۆته‌ دادگا، سه‌رۆك پێی گوتوین، "ئێمه‌ مه‌ئمورین، هه‌ر بریارێكمان بۆ بێت، جێبه‌جێى ده‌كه‌ین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00

XS
SM
MD
LG