کاربه‌ده‌سـتان له باکوری عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی بانکێـکی شـاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 2 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا بووه که کۆمه‌ڵێـک پـۆلیس موچه‌کانیان له‌و بانکه‌دا وه‌رده‌گرت. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌که بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 36 که‌س.
توندوتیژی له عێراق به به‌راورد به سـاڵانی 2006 و 2007 هێشـتا که‌متره، هه‌رچه‌نده هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شکری عێراق به‌رده‌وام ده‌کرێنه ئامانج له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی له وڵاته‌که‌دا ماونه‌ته‌وه خۆیان بۆ کشانه‌وه هه‌تا کۆتایی سـاڵ ئاماده ده‌که‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:43 خوله‌كه.