Accessibility links

کیم جۆنگ ئون پلانەکەی بۆ لێدانی گوام دواخست


سەرۆکی کۆریای باکوور پلانەکەی بۆ لێدانی گوام دواخست و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کۆریای باکوور لەوانەیە بیەوێت لەڕێی گفتوگۆی سیاسییەوە هەوڵبدات ڕێگە چارەیەکی ئاشتیانە بدۆزێتەوە بۆ قەیرانە ناوەکییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەفتەی ڕابردوو وتی ئەگەر کۆریای باکوور جارێکی دیکە هەڕەشە بکاتەوە ئەوا ڕووبەڕووی توڕەییەکی ئێجگار زۆر و ئاگر دەبنەوە کە جیهان لەوەوپێش نەیبینیبێت، کۆریای باکووریش لەلای خۆیانەوە ڕایانگەیاند کە بیر لە پلانێک دەکەنەوە بۆ لێدانی دوورگەی گوامی ئەمەریکا و سەرۆک ترامپیش دوای ئەوە وتی سوپای ئەمەریکا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکانی.

دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور لە زاری سەرۆکی کۆریای باکوورەوە بڵاویکردەوە کیم جۆنگ ئون وتوویەتی " چاوەڕێدەکەین و دەوەستین بۆ ئەوەی بزانین ئاخۆ ئەمەریکیەکان سوورن لەسەر ڕەفتارە مەترسیدارەکانیان یان نا" پێش ئەوەی پلانەکەیان بۆ لێدانی گوام جێ بەجێ بکەن.

بەپێی راپۆرتی دەزگای هەواڵی کۆریای باکوو کیم هانی ئەمەریکاشی داوە بە رەفتارەکانیان پیشانی بدەن ئەگەر دەیانەوێت ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا هێور ببێتەوە و نەهێڵین پێکدادانی سەربازی ڕووبدات.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG