Accessibility links

کۆریای باکوور داواکانی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن ڕەت دەکاتەوە


ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون داواکانی ئەمەریکای بۆ " دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیانی ڕەت کردەوە "، بەڵام وتی دەیەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریای باشووردا باش بکات.

لە وتارێکیدا کە دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم وتی ویستی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن تەنها " خۆنیشاندانێکە " بۆ شاردنەوەی " سیاسەتە دوژمنکارییەکەی ".

کیم وتی " هیچ گۆڕانکارییەک نیە لە هەڕەشەی سەربازی ئەمەریکا و سیاسەتە دوژمنکارییەکەی بەرامبەرمان، لەجیاتی ئەوە، دەربڕین و شێوازەکانیان زیرەکانەتر بوون."

گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور بەمەبەستی داماڵینی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور لە ساڵی 2019 ەوە وەستاوە، بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای لە کۆریای باکوور کردووە گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە.

وەکو وەڵامێک بۆ وتارەکەی کیم جۆنگ ئون، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ئیمەیڵێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکای کۆریا جەختی لەوە کردەوە " ئەمەریکا هیچ نیازێکی دوژمنکارییانەی بەرامبەر کۆریای باکوور نیە."

وتی " سیاسەتی ئێمە داوای هەوڵێکی کرداری دەکات کە تیایدا گفتوگۆیەکی کراوەی سیاسیی لەگەڵ کۆریای باکووردا بکرێت و پێشکەوتنێکی بەرجەستەی تیادا ببینرێت کە ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان و هێزەکانمان زیاتر بکات. ئێمە ئامادەین لەگەڵ کۆریای باکووردا کۆببینەوە بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت. هیوادارین کۆریای باکوور بەشێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی داواکانمان بداتەوە."

لەم مانگەدا کۆریای باکوور سێ موشەکی تاقیکردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئاماژەی بەوەداوە کراوەیە لەبەردەم گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باشووردا.

XS
SM
MD
LG