Accessibility links

کیم جۆنگ ئون دەڵێت ڕووسیا بەسەر هێزە دوژمنکارەکاندا ' سەردەکەوێت '


 ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون
ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون دەڵێت ڕووسیا لە شەڕەکەیدا دژی " ئیمپریالیستەکاندا سەردەکەوێت." لە لێدوانێکدا کە وادیارە ئاماژە بێت بۆ ئۆکرانیا و ئەو وڵاتانەی ڕۆژئاوا کە پشتیوانی لێدەکەن.

کۆریای باکوور پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا نزیکتر کردۆتەوە و پشتیوانی لە داگیرکارییەکەی ڕووسیا کردووە لە ئۆکرانیا، هەروەها پشتیوانی لە لکاندنی هەرێمەکانی ئۆکرانیا کردووە بە ڕووسیاوە، کە زۆربەی وڵاتانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کارێکی نایاسایی ناوییان بردووە.

دەزگای ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە کیم جۆنگ ئون لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت " هیوایەکی گەرم بۆ سوپای ڕووسیا و گەلی ڕووسیا و شەڕە پیرۆزەکەیان بۆ پاراستنی ئاشتی جیهان دەنێرین."

کیم لە هەمان کاتدا پیرۆزبایی لە پوتن کرد بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتنەوە کە تیایدا یادی شکستهێنانی نازی ئەڵمانیا لە ساڵی 1945 دا دەکرێتەوە، وتی ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی " سەربەخۆیی خۆی و سەقامگیری ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG